حەسەنی: فارسەکان باش دەزانن کە تەنیا بە ئاژاوە توانیویانە دەسەڵات بەسەر نەتەوەکانی ئێراندا بسەپێنن

0
751

سیاسەتە چەواشەکارییەکانی کۆماری ئیسلامی بەدژی نەتەوەی کورد، بەڵکوو سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە بەر لەو کۆمارە، بۆ سەردەمی سەفەوی و بگرە پێش ئەویش تا بە ئەمڕۆ، ئەو سیاسەتانە، ڕەنگیان گۆڕیوە بەڵام بۆن و ناوەڕۆکیان هەر یەکە، شێوەیان گۆڕیوە بەڵام نووکی ئاماجیان هەر کوردە، هەر کاتێکیش کورد لەسەر داوا ڕەواکەی سوورتر بووە، پیلانەکانی فارسیش کورەیان بە جۆشتر بووە و پەرەیان سەندووە و چون کورد قەت بە یەکجاری کورەی خەباتی نەکوژاوەتەوە، ئەوا کورەی پیلانی پان ئێرانییش قەت ڕۆنەمرکاوە. بۆ تاووتوێ کردنی پیلانەکانی ئەو دواییانەی کۆماری ئیسلامی و ئامانجەکانیان، ڕۆژی کورد وتووێژێکی لەگەڵ چالاک و شیکاری سیاسیی کورد، تاهیر حەسەنی وەند، ئەنجام داوە کە لیرەدا دەقی وتووێژەکە دەبینن.

ڕۆژی کورد: سیاسەتی بەرینی پرپاگەندای کۆماری ئیسڵامی بە دژی حیزبی دێموکرات، دەتوانێ چ ئامانجێکی لە پشتەوە بێ؟

تاهیر حەسەنی

حەسەنی: کۆماری ئیسڵامی بە درێژایی مێژووی خۆی بۆ قەڵاچۆ کردنی خەڵک و گوشار خستنە سەر ڵاوان و چاڵاکانی سیاسی وکۆمەڵایەتی، لە هێندێک ئامراز کە لە کۆنەوە کەڵکی لێ وەرگرتوون کەڵک وەردەگرێ،  کۆماری ئیسڵامی بۆ مانەوەی خۆی هەمیشە هێندیک کارت بەکار دێنێت بۆ گوشار سازکردن بۆ سەر کۆمەڵگا. لە ناوچەی فارسەکان زۆرتر کەڵک لە حیجاب، ئەمری بە مەعرووف (ساروللە) وەردەگرێت بەڵام لە ناوچەی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە شێوەیەکی دیکە کاری کردووە.  بەتایبەتی لە کوردستان هەمیشە بۆ دەست بەسەرکردنی و چاڵاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و هتد… هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی حیزبی دێموکرات، کۆماری ئیسڵامی لەو هەل ومەرجەی کە ئێستا تێدایە نایهەوێت بە هیچ شێویەک لە ناوخۆ یان لە سنوورەکانی هیچ جم جۆڵێک هەبێت چۆن کۆماری ئیسڵامی بۆ ئەوەی کە گوشارەکان لەسەر خۆی دوور کاتەوە هەمیشە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی دەست بە کارو سیاسی چاڵاکی نیزامی دەکات و تێیدا زۆرسەرکەوتوو بووە، چونکە هەمیشە لە دانیشتن لەگەڵ وڵاتە زەلهێزەکان وەک کارتێک بەکار دێنێت و سرنجی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەناو خۆی ئێران دوور دەکاتەوە.

ڕۆژی کورد: ئەو پرۆپاگەندایە بە سەرنج دان بە قێزەون بوونی (تەجزیە واتا دابڕان)ی ئێران لە ناو فارسەکان و تەنانەت بەشێک لە تورکەکان، چ مەترسیەک بۆ سەر کوردستان ساز بکات؟

حەسەنی: بە گشتی  لەناو نەتەوەی فارس دا زۆر کەم یان زۆر بەدەگمەن، چ ڕۆشنبیر یان خەڵکی ئاسایی، هەموویان لە کاتێک دا کە باسی نەتەوەکانی ئێران دەکرێت ،هەموویان ها بیرو هاودەنگن و ئەو پروپاگەندەش بۆ ئەویە کە بتوانن دیسان خەڵک بۆ کوشت و بڕی خەڵکی کوردستان بەسیج بکەن و  لە ئێستاوە دیانهەوێ بەستێنی بۆ لەبار بکەن، فارسەکان باش دەزانن کە تەنیا بە ئاژاوە توانیویانە دەسەڵات بەسەر نەتەوەکانی ئێراندا بسەپێنن و  لێرەدا حیزبەکان دەبێت لە ڕێگای لایەنە ئازەریەکان ەوە و ئەندامانی خۆیان  و ڕاگەیاندەنەکانیانەوە، ئەگەر بکرێت بە زمانی ئازەری، نەتەوەی تورک ئاگادار کەنەوە کە جاری دیکە تووشی ئەو نەهامەتیەی کە لەنەغەدە ڕووی دا نەبینووە. بەداخەوە ئەگەر حیزبەکان ڕۆژهەڵات ئەوەندی هەوڵیان دا لەگەڵڵفارسەکان بەرە ساز بکەن نیو ئەوندە هەوڵیان دابا لەگەڵ ئازەریکان ئێستا تووشی ئەو پیڵانە نەدەهاتین وە باشتریش وایە هەوڵ بدەین لەگەڵ ئازەریەکان بەرەیەک پێک بێنین، چونکە ڕۆژهەڵاتیکوردستان زۆرترین سنووری لەگەڵ ئازەریەکاندا هەیە.

ڕۆژی کورد: پیڵانەکانی ڕژیم لەو بارەوە یەکجار بەەرینتر لە پێشوون، چاپی کتێب، بڵاو کردنەوەی شەونامە، فیلم، بەنێر و ….دەیانی تر، بەڕای ئێوە ئەوە نیشانەی ترسی ڕژیمە لە خەباتی چەکداری یان پێش بەستێن ساز کردنە لەو بارەوە؟

حەسەنی: من پێم وایە خەباتی چەکداری ئەگەر بشکرێت وەک جاران ناکرێت، ئەو جارە ئەگەر بێتو هەلێکی ئاوا بێتە ئاراوە، پێم وایە یەک لاکەرەوە دەبێت، بەو هەل و مەرجەی کە ئێستا بۆ کورد ڕەخساوە ،کۆماری ئیسلامی باش دەزانێت کە ئەو جارە ئەگەر بێتوو شتێک لەناو ئێران ڕوو بدات نەتەنیا کورد بەڵکووهەموو نەتەوەکانی ئێران، داوای مافی خۆیان دەکەین و نەتەوەی فارسیش زۆر باش دەزانێت کە ئەگەر بێت و شتیکی ئاوا ڕوو بدات تەنیا لە کوردستانڕا دەست ێ  دەکات و خەڵکی کوردستان ئەو ئامادەگیە یانهەیە و هەربۆیەش لە ئێستاوەڕژیمی  ئێران بە شێویەکی  یەکجار بەرین بەستێنی بۆ ساز دەکات و خۆی بۆهەر شێوە جم و جۆڵێک تەیار دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.