چالاکێکی سیاسیی کورد لە ورمێ به ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان حوکم درا

0
753

رۆژی کورد: چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانو هەوڵدان دژی تەناهیی نیزام، حوکمی ٢ سال و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.

هەواڵنێری رۆژی کورد لە ورمێ، رایگەیاند: حوسین پەیغامی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی ورمێ کە ٤٥ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمەوە لە ماڵی خۆیدا لە ورمی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلاب(شۆڕش)ی ورمێ‌وە حوکمی ٣٠ مانگ زیندنایی تەعزیری بۆ بڕایەوە.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە کە هاورێ لەگەڵ کوڕەکەی لە رێکەوتی ١٥ گەلاوێژی ئەمساڵدا هاورێ لەگەڵ کوڕەکەی بەناوی فەراهد دەستەبسەر کرابوو، پاش دوو حەفتە ئەشکەنجە و لیدان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوونەوە.

فەرهاد پەیغامی دەستبەجی و بە دانانی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بارمته ئازاد کرا، بەڵام هەتا ئێستا دادگای ئینقلابی ورمێ چارەنووسی دۆسیەی ئەو خویندکارەی روون نەکردۆتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمی‌وە بە هەواڵنێری رۆژی کوردی راگەیاند، کە حوسێن پەیغامی به بێ هەبونوی مافی پارێزەر لێکۆڵینەوە و داگایی کراوە و دادگا حوکمی بەسەردا سەپاندووە.

حوسێن پەیغامی ناڕەزایەتیی بە ئەو حکمەی دادگای ئینقلابی ورمێ دەربڕیوە و دۆسیەی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ کراوە.

ئەو چالاکە کوردە، پێشتریش لە ساڵی ١٣٨٧دا بە تۆمەتێکی هاوشێوە حوکمی دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەورێزی بەسەردا سەپێندرا، کە پاش پشتڕاست کرانەوەی حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە، بۆ زیندانی تەورێز راگوێزرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت