وتووێژی ژووری ڕۆژه‌ڤ له‌ گه‌ڵ مه‌لا عه‌لی سێڵاو

0
90

خوێنەری هێژا، بابەتی بەردەستت وتووێژێکی تایبەتی ژووری ڕۆژەڤ لە تێلێگرامە کە تێیدا میوانداریی بەڕێز مەلا عەلی سێڵاو کراوە.
لەم وتووێژەدا کە بە پێشکەشکاریی ئاکام خۆرهەڵاتی بەڕێوەچووە، ئاوڕێک لە دینی ئیسلام دراوەتەوە و بەوردی باسی لەسێدارەدانی زیندانیانی  مەزهەبیی کورد لەو چەند ڕۆژەدا لەلایەن حکوومەتی تارانەوە خراوەتە بەر باس و لێکدانەوە.

ڕۆژەڤ:سەرتا بەم چەشنە بڕۆینە ناوی باسەکەوە پێناسەیکی کورتی ئایینی ئیسلامان بۆ کەن.

مەلا عەلی: مانایەکی تەواو لە ئیسلام ئەوەیە، پەرەستنی خودایەکی تاک وگوێڕاێەڵی بۆ دەستووراتی ئەو، وخۆپاراستن لە کردەوەیەک کە خودا ئیزنی پێ نەداوە، مانای وشەی ئیسلام ، گوێ ڕایەڵی، ئاشتەوایی تەسلیم بوون.

ڕۆژەڤ:ئێستە لە ئایینی ئیسلامدا چن جۆر حوکم واتە حدودات دانراوە بۆ مرۆڤان بە پێ گوێڕایڵی نەبوونیان؟ نزیکەوە ببینەوە لە باسەکە.

مەلا عەلی: ئیسلام خاوەنی دوو جۆر دەستوور ویاسایە کە وەک قەراردادێک لە نێوان تاک وخودا ئەنجام دەدرێت، ئەوامیری ئیجرائی وەک نوێژ وڕۆژوو….. ونەهیات وەک دووری لە فەسادی و ئاژاوە نانەوە، هەرکات تاکی باوەڕمەند توشی هەڵەی ئایینی هات وتۆبەی نەکرد سەزای بۆ دیاری کراوە لە ڕۆژی دووایی، بەڵام هیندێک یاسا هەیە کە حق الناس پێ دەڵێن وەک کوشتنی مرۆڤ ئەو کاتە قساس دیاری کراوە بۆ میراتگرانی کوژراوەکە کە بکوژ سەزا بدەن بەو سێ خاڵە ئازادی کەن. پارەی لێ وەرگرن، یان بیکوژنەوە.

ڕۆژەڤ:تۆزێک قیساسیش شرۆڤە بکەن.لە چ حوکمهایەکدایە؟ حق الناس و حق اللە جیاوازیان هەیە؟

مەلا عەلی: قیساس واتە تۆڵە ئەستاندنەوە لە بکوژی بێ تاوانێک بۆ ئەوەی تاوان لە کۆمەڵگادا نەمێنێت، بەڵام بەو حاڵەش خودا لە حق الناس دا پێی خۆشە بکوژ ئازاد بکرێت،. بەڵێ حق الناس و حق اللە زۆر جیاوازیان هەیە، حەق الناس خودای گەورە دەیخاتە ئەستۆی تاوان لێکراو، بەڵام حق اللە خودای خۆی سەزای دەدات یان دەیبەخشێت، بۆ وێنە نوێژ نەکەر حق اللە ڕەنگە خودا بیبەخشێت یان سەزای بدات بەڵام حق الناس وەک کوشتنی مرۆڤێکی بێ تاوان خودای دەیخاتە ئەستۆی میراتگران.

ڕۆژەڤ:زیندانیانی ڕجایی کەرەج کە لە سێدارە دران چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

مەلا عەلی: لە ئیسلامدا بە بێ بەڵگە هەر سەزایەک حەرامە، زیندانیانی ڕەجای شاری کەرەج تاوانیان پشتڕاست نەکراوەتەوە واتە خۆیان دانیان پێدا نەهێناوە ڕەنگە لەژێر ئەشکەنجەدا هیندێک شتیان دان پێدانابێت ببەڵام ئەوە بە مانای واقعی نییە، ئەگەرچی لە ئیسلامدا مرۆڤ لە سەر بیرو باوەڕی مەزهەبی سەزا نادرێت.
ڕۆژەڤ:ئایا حکوومەتی تاران مافی لە سێدارە دانی ئەو کەسانەی هەیە بە بیرو بڕوای ئایین؟

مەلا عەلی: ئەو سێدارەدانەی زیندانیانی چالاکی مەزهەبی لە ڕاستیدا تاوانێکی مرۆڤایەتییە کە کۆماری سێدارە ئەنجامیدا
نەخێر، وەک ئیسلام بۆی نییە بەڵام وەک دەسەڵاتێکی تووتالیتێر و دیکتاتۆر ئەوە دەیان ساڵە خەڵکی بێ تاوان و بیروباوەڕە جیاوازەکان وسیاسییەکان لە سێدارە دەدات کە ئەوەش دژی هەموو یاسایەکی مرۆڤایەتی وئایینییە.

ڕۆژەڤ:ئایا لە ئیسلامدا تێرۆر نەبووە؟هێڕش نەکراوە؟بۆ داگیر کردنی وڵاتان و سەپاندنی بیر و ڕای خۆیان؟

مەلا عەلی: تیڕۆر پێچەوانەی فکرییەتی ئیسلامییە، ڕەشەکوژی، هەتکی مرۆڤایەتی، بێ ڕێزی بە بەها پیرۆزەکان، ڕووخان وخاپوورکردنی کلیسا، مەعبەد، بە تەواوی حەرامە، ئیسلام تەنیا گرینگی بە نەرمی ولێبووردەیی دەدات(یسروا ولاتعسروا بشروا ولا تنفروا) حەدیس واتەنەرم ونیام بن، تووندئاژۆ وسەختگیر مەبن وکۆمەڵگا بە بەزەیی خودا مووژدە بدەن و ناهوومێدیان مەکەن
نەخێر بۆ هیچ وڵاتێک لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامی ڕاستیندا هێرش نەکراوە تەنیا بەرگری کراوە وەک هێرشی هێرقلی ڕووم و ساسانییەکان بۆ سەر ئیسلام وشکەستیان، وما ارسلناک الا بلاغ المبین. ئیسلام تەنیا بانگەشەیەو هیچیتر.

ڕۆژەڤ:بە پێی ئایاتی قورئان کاری داعش کارێکی ڕەوایە لە سووڕەتی تەوبە ئایەتی 73
یا ایها االنبی جاهد الکفار …… ئایا ئەوانەی وا داعش دەیانکوژێت بەری ئەو ئایەتە ناکەون واتە ڕێگەی پێغەمبەر ئیدامە بدەن یان نەخێر کارێکی ڕەوا نیە؟
بۆ نموونە ئیزەدیان دەکوژێت یان پێشمەرگەی موسوڵمان لەسەر چیە؟

مەلاعەلی:ئەم ئایەتە هیچ پەیوەندییەکی بە کردەوەو کرداری داعشەوە نییە، ئەوە نیسبەت بەو کۆمەڵە کافرو دژبەرانەیە کە لە شەردان لە گەڵ سپای ئیسلام، واتە لە ئیسلامدا شەرکەر ولاشەر لێک جیاوازن ئەوە یاسایە لە تەواوی مەکتەب وچەمکە جۆراوجۆرەکاندا، ئیسلام تەنیا لەو کاتەدا ئیزنی بەشەر وقیتال داوە کە دووژمن شەری لە گەڵ بکات وهێرش بۆ سەر بیرو باوەڕی ئەوان بێنێت ولەو حاڵەتەشدا ئەگەر ئەوان ئامادەی ئاشتی بن ئیسلامیش دەبێت ئاشتەوایی قەبووڵ بکات، وان جنح لسلم فجنح لها
ئەوەی کە ئێزیدییەکان وپێشمەرگەی موسوڵمان دەکوژێت بە ناوی ئیسلام، فکرییەتی شوێنیستی دووژمنانی گەلی کوردە بە نیسبەت ئەو نەتەوەیە.

  ڕۆژەڤ:حکوومەتی داعش چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ئایا ئیسلامیە یان نا؟بە پێ مێژوو یان بە پێی هەڵسو کەوتیان. 

مەلا عەلی:مێژوو بابەتێکە ناکرێت پشتی پێ ببەستین هەرکەسەو بە قازانجی خۆی مێژووی خۆی وخەڵکی دیکە دیاری دەکات، بەڵام وەک قورئان وسەرچاوەی ئایینی داعش نەک ئیسلام نییە بەڵکو دژایەتی تەواوی لە گەڵ ئیسلامە وبە جۆرێک نا حاڵی بوونە لە ئیسلامی ڕاستین.

ڕۆژەڤ: بڕێک دڵێن کاری ئەوانەی وا لە سێدارەدران هەروەکوو کاری داعشە بەڵام بەو تەفاوتەوە ئێران ناهێڵێت چالاکی چەکداری بکەن.

مەلا عەلی: وتم هەر ڕەشەکووژییەک وخۆتەقاندنەوەیەک وتیڕۆڕێک لە ئیسلام بە دوورە، داعش و تاقمە تیرۆریستان لە ساویلکەبوونی خەڵکی موسوڵمان بە تایبەت لاوان کەڵک وەردەگرێت وفریویان دەدات
ئەو جۆرە هەڵسەنگاندنە خۆی هەڵەیە، چوونکە شوعاری ستراتیژیکی کۆماری ئیسلامی سدووری ئیسلامە بۆ گشت جیهان جا بە هەر شێوەیەک بێت، چەندین بەڵگە هەیە کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی تاقمە تیڕۆریستیەکانی وەک القاعیدە، حزب اللە، تالیبان، وداعشی کردووە، و داعش هەمان کارێک دەکات کە ڕژیم ۳٦ ساڵ لەمەوبەر بە نیسبەت گەلی ستەملێکراو موسوڵمانی کوردا ئەنجامیدا واتە جیهاد وقەتڵ وعامی کورد، داعش پەرە پێدەری فکری ئەو ڕژیمەیە و بە باوەڕی منیش تاکو هە هەنووکە بە قازانجی ڕژیم تەواو بووە، ڕژیم بەو بیانوویە چالاکانی مەدەنی، سیاسی، مەزهەبی پێ لە سێدارە دەدات وزۆر شتی تر.

ڕۆژەڤ:نووسراوەیەکی کورتم خوێندەوە تێیدا باس لەوە کرابوو کە حکوومەتی تاران لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سونیانەی وەکوو پیلان بۆ ئێستا دانابوو . واتە لە ئێستادا کە قۆناغێکی نوێی خەبات دەستی پێکردووە، حکوومەت بەو کارانە دەیهەوێ كێشەی ئایینی زەق بکاتەوە.
چەندە هاوڕان و بۆ ؟

مەلاعەلی:پێشتر وتم سیستمی کۆماری ئیسلامی ویلایەتی ڕەهای فەقیە، کەواتە ئەو ئەگەر بە ڕواڵەتیش بێت مەبەستی پەرەپێدانی ئەو ئایدەلۆژیەیە کە خۆی باوەڕی پێیە، لە ئەم جۆرە دەسەڵاتانەدا هیچ بۆچوونێکی جیاواز وبیروباوەڕێک و مەسەلەی نەتەوەیی قەبوڵ ناکرێت، دیارە ڕژیم هەر لە سەرەتاوە ترسێکی زۆری لە کورد ومەسەلەی نەتەوایەتی کورد هەبووە وهەیتی، کەواتە دەکەوێتە فکری بن بڕ کردنی ئەو هزرە نەتەوەییە، لە ڕاستیدا درووست بوونی تاقمە تیرۆریستەکان تاکو ئێستا بە قازانجی ڕژیم بووە و ئەو دەیهەوێت بە نێوی شەر لە گەڵ تووند ئاژۆیی مەسەلەی ئازادی و دێموکراسی ونەتەوەیی پشت گوێ بخات، ت
لە سێدارەدانی زیندانیانی مەزهەبی کورد زیاتر لە بەر کورد بوونیان بووە، هەروەها ئەو دەیهەوێت بەو شێوەیە بە خەڵکی ناوخۆ دەڵێت سووننە واتە تیرۆریست، بە بەردێک دوو کێل دەشکێنێت.

ڕۆژەڤ:دەوترێ کە بەرخۆردی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ سەلەفییەت دووگانەیە.
واتە هاوکات لەگەڵ ئەوەی ئەو چەند کەسەی ئیعدام کردووە لەلایەکیترەوە چەندین کەسی پلەبەرز و بەرپرسی سەلەفییەکانی ئازاد کردووە وەکوو مەلا ڕزگار چەمچەماڵی .
ئێوە چۆن دەڕواننە ئەو دووگانگیە؟

مەلا عەلی:لە پشت درووست بوونی تەوحید وجیهاد لە ئێران
کۆماری ئیسلامیە، ئەو دوو ئایدەلۆژییە واتە سەلەفییەتی ڕادیکاڵ و کۆماری ئیسلامی لە یەک شوێن بە یەک دەگەن ئەویش دەسەڵاتی ئیسلامییە ئەگەرچی وەک ئامرازیش بۆ مەبەستی خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن، لە ڕاستیدا پەرەئەستاندنی ئەحزابی سیاسی و بوونیاتگەرایی ئیسلامی چ ڕادیکاڵ و چ میانە ڕەو بە قازانجی کۆماری ئیسلامیە، جاروبار بۆ ڕوانگەی جیهانی هیندێک لاوی بێ تاوانی کورد بە نێوی تیرۆریست لە سێدارە دەدات، کەچی سەرکردەکانیان ئازادانە لە شارەکانی کوردستان دەخولێنەوە کە خۆم چەند کەسێکیان بە باشی دەناسم.

ڕۆژەڤ:حکوومەتی تاران نایهەوێ بەو شێوەیە ڕێگەی لەسێدارەدانی زیدانیانی سیاسیی دیکە و هەروەها سەرکوتی چڕتری خەڵک بکاتەوە و لەو کاتەدا وەکوو ڕەوایی وەرگرتنێک کە ئەوەتە تێرۆریستن و لەسێدارەیان دەدەم ؟!
چەندە ئەو کارەی حکوومەتی تاران دەتوانێ چهرەی خەڵکی کوردستان ناشیرین بکات ؟ چونکە کە وێنەی بڕێک لەو لەسێدارەدراوانە دەبینن ڕێک دەڵێی لە ناوچە ژێردەسەڵاتەکانی داعشن .

مەلاعەلی:هەمیشە سیاسەتی نگریسی ئەو ڕژیمە لە نێو کوردا ئەوە بووە خەڵک بە دوو بەش دابەش بکات ڕەش وسپی وتووشی گوومان ودوودڵیان بکات و بەم هۆیەشەوە تیری خۆی بوەشێنێت، ڕاستە بەداخەوە خەڵکی ئێمە زۆر ئێحساسیاتانە دەڕوانە سیاسەتەکانی ڕژیم، بێ گوومان کەسانێک تووند ئاژۆ دەستبەسەرکراون کە ڕژیم دەیان ئازدیخوازی کورد تێکەڵ بەوان دەکات ولەسێدارەیان دەدات، بۆ وێنە لەو ۲۱ کەسەی کە لە سێدارەدراون کەسانێک سەر بە سەلەفییەت بوون وڕژیم کردنی بە مۆرەی سووتاو وهاوڕا لە گەڵ وان چەندین لاوی بێ تاوانی کوردی هەر بەو نێوە لە سێدارەدا بۆ وێنە برایانی ئەحمەدی شەهرام وبەهرام.
هەر مەزهەبییەک داعش نییە وهەر داعشێکیش مەزهەبی نییە، واتە ڕیش و شکڵ ناخرێتە سەر مەکتەبێک.

ڕۆژەڤ:مامۆستا پرسیارێک لەبارەی مەلایانی ئایینیی باشووری کوردستان و حیزبە ئیسلامییەکانیان .
بەڕاستی ئەوانە کوردن یا موسوڵمان ؟

– کوشتارو جینایەتی شاری پاوە
– کوشتاری نەورۆزی خوێناوی کە زیاتر لە 4 هەزار کەسی بێتاوانی کردە قوربانی
– جینایەتەکانی خەڵخاڵی لە سەقز، بانە، سنە و مەهاباد
– لەسێدارەدانی 59 لاوی مەهابادی
– کوشتاری بەکۆمەڵ و جینۆسایدی گوندی ئیندرقاش
– کوشتاری بوکۆمەڵێ گوندی قاڕنێ
– کوشتاری بەکۆمەڵی گوندی سۆفیان
– کوشتاری بەکۆمەڵی گوندی سەوزەڵی
– کوشتاری بەکۆمەڵی گوندی پاییزئاوا
– کوشتاری بەکۆمەڵ لە کوورەخانەی سەراوقامیش
– کوشتنی بێتاوانی زیاتر لە 40 هەزار خەڵکی سڤیلی بێتاوانی ڕۆژهەڵات
– لەسێدارەدانی سەدان چالاکوانی سیاسی و لایەنگر و ئەندامی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات
– جینایەتی سێ ڕەشەممەی ساڵی 1998 ی سنە
– هێرش و کوشتاری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شارەکانی مەهاباد، سەقز و سنە و کوشتنی دەیان کەسی چالاکوانی سیاسی لە ساڵی 2005
– تیرۆری ڕیبەرانی سیاسی پارتەکانی ڕۆژهەڵات لەناو جەرگەی ئەورووپا
– تیرۆری نزیکەی 300 ئەندام و لایەنگری پارتەکانی ڕۆژهەلات لە کوردستانی باشوور
ئەوانە کۆمەڵێک کردەوەن کە پێشتر کۆماری ئیسلامی ئەنجامی داون دەرحەق بە کورد بەس ئەوان دەنگیان لێوە نەهاتووە، کەچی گوایا ئێستا دەنگیان لێوە هات.
ئەوە کوردبوون و ئیسلامی بوون لەیەک دوور ناکاتەوە و بۆ ؟

مەلا عەلی: ئەم پرسیارەی بەڕێزتان وەڵامەکەی مەنتقی سیاسیە کە تاک چۆن هەڵیدەسەنگێنێت، بەڵێ لە ناو ئەحزابی سیاسی کورد چ ئیسلامی و چ سکۆلاری بەرژەوەندی دوولایەنە لە نێوان ئێران وهەرێم هەیە کە زۆرکات بەرژەوەندی ئابووری، سیاسی ڕێگر دەبێت لە دژ کردەوەی درووست، بەڵام من لە گەڵ بەڕێزتان هاوڕا نیم لە ناو ئەحزابی ئیسلامی هەنە کە دوورن لە کۆماری ئیسلامی بۆ وێنە یەکگرتوو، وزۆر کاتیش کوردانە هەڵوێستیان گرتووە، ئێمە کوردین بە ئیسلام وزەردەشتی و ئێزەدی و یارسان …. ئەوە درووست نییە بڵێین ئێمە کوردین یان موسوڵمان، وتم ئایین بیروباوەڕی تاکە بەڵام کوردایەتی هاوبەشە لە نێوان هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکان لە ڕاستیدا خودی ئەم جۆرە بیرکردنەوە مەترسیدارە بۆ یەکڕێزی کورد.

ڕۆژەڤ:بڵاوکردنەوەی پەیامی سەرەخۆشیی داعش بەبۆنەی لەسێدارەدانی ئەو زیدانییانە لەلایەن میدیاکانی سۆپای پاسدارانەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن ؟
دەنگ هەڵبڕینی ئەحزابی ئیسلامیی باشوور لەو کاتەدا ئاوکردن بە جۆگەی حکوومەتی تاران و پیلانگێڕییەکانی نییە؟

مەلاعەلی:کاتێک لە سەر ئەو باوەڕە بین کە داعش درووستکراوی ئێرانە کە هەرواشە دەبێت چاوەڕوانی هەڵوێستی داعش بین بە نیسبەت لە سێدارەدانی لاوان، واتە بەم شێوەیە داعش هاوکاری ڕژیم دەکات بۆ چەسباندنی حەقانییەتی ئەم ئێعدامە
ئەوە سیاسەتە دەکرێت ئێمەش قازانجی خۆمانی لێوەرگرین، چوونکە ئیسلام باوەڕی ۹۵ لە سەدی خەڵکی کوردە دەکرێت دەسکەوتی سیاسی لێوەرگرین کە ئیسلامییە سیاسیەکانی هەرێم دەتوانن بیپێکن.

ڕۆژەڤ:تاوەکوو ئێستا ئایینی ئیسلام چ قازانجێکی بۆ کورد بووە ؟!
چۆناوچۆن دەتوانین کەڵکی لێوەربگرین ؟!

مەلاعەلی:ئیسلام مەکتەبە هەرکەس دەتوانێت وەک ئامرازیش بێت بە کاری بێنین فارس وتورک وعەرەب بە کاریان هێناوە ودەستکەوتیان بووە ئێمە نەمان کردووە ئیسلام پارێزەری مافی هەموو نەتەوەیەکە. کەچی ئێمە خۆمان لێ دوور گرت وزەرەریشمان کرد، با بڵێین دەیان ساڵە دێموکراسی جیهانی بووە ئەی بۆ ئێمە چ قازانجێکی بووە! گرینگ ئەوەیە خۆت چۆن دەڕوانییە ئەو چەمک ومەکتەبانە هەموو زانایەکی کورد وغەیرە دەزانێت ئیسلام دژایەتی مەسەلەی ئازادی ونەتەوەیی ناکات بەڵام خەڵکان بۆ قازانجی خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن و خەڵکی دیکەی پێ دەچەوسێننەوە، ئەوەش لێک جیاوازە ئەوەی بە ناوی ئیسلام دەکرێت لە گەڵ واقعییەتی ئیسلام.

ڕۆژەڤ:مامۆستا پێتان وانیە ئایینی ئیسلام بە گشتی ئایینێکی سیاسییە ؟!
ئێستا لەو چەمکەی کە وەکوو ئیسلامی سیاسی پێناسە دەکرێت، پێتان وانیە ئەو ئیسلامە سیاسییە مەترسی دەبێت بۆ سەر پرسی نەتەوەیی ؟!

مەلاعەلی:من خۆم لە سەر ئەوە نیم کە ئیسلام سیاسەت بێت ئیسلام دەستورویاسایە پێشتر باسم کرد بەڵام سیاسییەکان دەیکەن بە سیاسی بۆ مەبەستی جۆراوجۆر، من لە سەر ئەو باوەڕەم ئیسلامی سیاسی تەیفی جۆراوجۆری هەیە هەر نەتەوەیەک دەتوانێت مەسەلەی نەتەوەیی خۆی پێ چارەسەر بکات بەڵام من خۆم هیچ باوەڕێکم بە ئیسلامی سیاسی نییە چوونکە باوەڕێکی قوڵم بە ئیسلامی واقعییە ئەم دووانەلێک جیاوازن

ڕۆژەڤ:وەکوو دواپرسیار؛ هەڵوێستی ئێوە یان کورتە پەیامی ئێوە بەبۆنەی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییانەوە لەو یەک دوو ڕۆژەدا ؛

* وەکوو تاکی بەڕێز عەلی سێڵاو (هاووڵاتییەکی کورد) ؟!
*وەکوو مامۆستایەکی ئایینی ؟!
*وەکوو بەرپرسێکی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران؟!

مەلاعەلی:ئێمە وەک یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئەو ڕەوتە لە سێدارەدانانەی ڕژیمان ئیدانە کردووە، و باوەڕیشمان لە دژایەتیدایە بۆ هەرجۆرە لە سێدارەدانێک بە هەرتاوانێکی مرۆیی وئایینی
من لە چوارچێوەی باوەڕێکی ئایینیدام کە واتە هاوڕام لە گەڵ هە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت