“وشەی جاش، كاڵایەك پڕ بە باڵای گەل فرۆشەكان” 

0
2179

نووسینی : دیاكۆ ڕۆژهەڵاتی

لە ڕەوتی ژیان و خەبات و مێژووی هەر نەتەوەیەك‌دا، هەندێك چەمك و وشەو دەستەواژە دەگوورێن و ساز دەكرێن و لە داهاتوودا دەبنە بەشێك لەو زمان و كلتوور و داب و نەریتی ئەو گەلە. ئیتر سڕینەوە و وەلانانیان كارێكی زۆر دژوار و ئەستەم دەبێ و زۆر كەڕەتیش هەوڵ دان بۆ نەهێشتن و وەلانانیان، دەبێتە زیانێكی یەكجار مەزن لەو نەتەوە و زمان و داب و نەریتە.

جاش یەكێكە لەو وشانەی  كە لە كلتووری خەبات و بەرخۆدانی گەلەوە  هەڵقوڵیوە و بۆتە وشەیەكی یاخی لە مانا قامووسییەكەیو مانایەكی دیكەی گرتوەتە ئەستۆ. كە وشەیەكی گرینگی نێو خەباتە و لە لایەن میدیا كارانەوە دەبێ زۆر بە وریاییەوە سەەرنجی بدرێتێ. ئەو وشەیە هەروا لە خۆڕا نەكەوتۆتە سەرزار و زمانان و لەلایەن هیچ كەس و كەسانێكەوە مێژووی گەڵك لێوەرگرتنی بۆ دانەندراوە و هەر واش بە ئاسانی ناتواندرێ، پانییەی لە سەر دابندرێ و بسڕدرێتەوە. ئەو شەیە بۆ كۆنەڵێك كەس وەك پێناسەوایە و ئەگەر ئەو پێناسەیان لێ بستێندرێتەوە زیان وەخەباتی گەل دەكەوێت.

 وەشەی جاش تۆقی نەتەوەیەكە و وەك پێناسە دەكرێتە ملی ئەو كەسانەی خەیانەت لە گەل و نیشتمانەكەیان دەكەم و  داغێكە بە دەستی گەل لە گوێیان دەدرێ و ڕەوتی ژیان شوێنەكەیان ناشواتەوە. ئەوانەی لە هیچ كردەوەیەك ناپرنگێنەوە و بۆ ڕازی كردنی نەیارانی گەلەكەیان دەست بۆ هەمووكارێكی ناڕەوا  درێژ دەكەن.

  ماوەیێكە كۆمەڵێك كەس و گورووپ سەریان هەڵداوە و بەنێوی یاسای ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانییەوە هاتوون هەندێك وشەو دەستەواژەیان وەك « خۆجێی» و «جەردەوان »و  داتاشیوە و لە جێی ئەم وشە بەجێیە دایانناوە و لە میدیا و ڕۆژنامەكانیان‌دا كەڵكیان لێوەردەگرن، كە بە هیچ شێوەیەك  لە هزر و بیری خەڵك‌دا نەیانتوانیوە جێی  وشەی جاش بگرنەوە، كە وەك كاڵایەكە و بە باڵای ئەو كەسانە بڕاوە كە دەمەلاسكەی زمانەكەیاندەكەنەوە و خاكەكەیان  دەكەنە بێخوست و مۆڵگەی دژمنەكانیان و نەتەوەكەیان زۆر بە ئاسانی هەرزان فرۆش دەكەن. بە دڵنیاییەوە میدیاو میدیاكارانی ئێمە دەبێ زۆر بەوردی سەرنج بدەنە ئەو باسانە وبە گرینگی بزانن و گۆڕین و دەسكاری كردنی ئەو وشانە بێ زیان نابن.

  ئەمڕۆ لە پاڵ وشەی پێشمەرگەدا گەلێك نێو دەركەوتوون و سەریان هەڵداوە و بە ناڕەوا بۆ خەباتكاری كورد داتاشراون كە بە هیچ كولۆجێك نەیانتوانیوە بۆ چاكداری نەتەوەیی كورد، ئەوانەی ژیان و گیانیان ناوەتە پێناو گەل و نەتەوەكەیان وشەیەكی پڕ بە پێست بێت.

 لە ئێستاشدا ئەگەر كەسانێك بیانەوێت بە هەر بیانوویەك  لە پاڵ وشەی جا‌ش‌دا نێو گەلی جۆراو جۆر داتاشن و ئەو وشە لە هزری كورد دا ناسڕدرێتەوە و هەر كاتێك ئەوان لە باس و هەواڵەكانیاندا كەڵك لە وشەی جەردەوان و خۆجێیی وەربگرن، بیسەرەكانیان هەر بە جاش لێیان تێدەگا. هەر چەندە میدیا  هەواڵییەكانی ئێمە هەر بەوانەوە نەوەستاون و كارێكیان بە ڕێزمانی كوردی كردووە با بە دەواری شڕی نەكردبێ و باسكردن لەو بابەتەش هەویرێكەو ئاوی زۆر هەڵدەگرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت