وەزیری دەرەوەی سعوودیە: ئێران لەسەر قاچاغی چەک، بەردەوامە

0
775
Minister of Foreign Affairs of the Kingdom of Saudi Arabia, Adel al-Jubeir gives a speech at Peking University in Beijing, China, August 31, 2016. REUTERS/Jason Lee

ڕۆژی کورد: عادڵ ئەجوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە کە لە بۆ سەردانێک چۆتە وڵاتی چین، لە لێدوانێکی خۆی لە زانکۆی پیکەن ـی پێتەختی ئەو وڵاتە، جارێکی تر ئێرانی بە ناردنی قاچاغیی چەک و تەقەمەنی بۆ حوسیەکانی یەمەن، تاوانبار کردەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ئەلجوبەیر گوتیشێ: “بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین چەکدارانی حوسیی سەر بە ئێران بەسەر یەمەندا زاڵ ببن”.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، جارێکی تر پشتیوانیی خۆیانی لە یەمەن دووبارە کردەوە و گوتی: “لێرەوە بە چەکدارە حوسییەکان دەڵێن کە هیچ ڕێگایەک لە ئارادا نیە مەگەر مل دان بە ڕێگای ئاشتیانە و لێک تێگەیشتن و ئێستاش بۆ دەست پێکردنەوەی دان و ستانەکان، تۆپەکە لە ناو گۆڕەپانی چەکدارەکان دایە”.

ئەلجوبەیر باسی لە پشتیوانیی ئێران لە حوسییەکان کرد و گوتی: “ئێران بە مەبەستی زاڵ بوونی حوسیەکان بەسەر یەمەندا، چەک و چۆڵیان دەداتێ و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر قاچاغی چەک و تەقەمەنی بۆ سێ وڵاتی بەحرەین، سعوودیە و کویەت”.

ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ چین لە حاڵێکدایە کە ماوەیەکی کورت بەر لە ئێستا، وەزیری بەرگریی چێن سەردانی سووریەی کردووە و پشتیوانیی خۆی لە ڕژیمی ئەسەد، خستبۆ بەر باس.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت