وەرزشوانێکی بۆکانی بوو بە پاڵەوانی بیلیاردی پارێزگای ئورمیە

0
1218

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد و هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی،”کەماڵ ئەفخەمی”،  وەرزشوانی خەڵکی باژێڕی بۆکان پلەی یەکەمی کێبەرکێی بیلیاردی پارێزگای ئورمیەی بۆ خۆی تۆمار کرد.

ئەو کێبەرکێیە بە بەشداریی 58 وەرزشوان لە باژێڕەکانی، شنۆ، میاندوواو، نەغەدە، بۆکان، چایپارە و ئورمیە و پولدەشت و بە ماوەی ٣ ڕۆژ لە پایەگای قارەمانیی بیلیاردی یانەی 6 هەزار کەسیی غەدیری ئورمیە بەڕێوە چووە.

 ئەو کێبەرکێیە، دوازدەهەمین خولی کێبەرکێی پاکتی بیلیاردی پارێزگای ئورمیە 104 و بە بۆنەی حەوتووی “تەربیەت بەدەنی” بەڕێوە چوو.

هەروەها لەو کێبەرکێیەدا عیسا عەلیزادە خەڵکی ئورمیە، بابەک میرزایی و ڕەزا عەزیزمی، خەڵکی میانداو، پلەی دووهەم و سێهەم و چوارەمیان بەدەست هێنا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت