وەرزشوانانی مەریوانی لە تایلەند، میداڵی زێڕیان بردەوە

0
883

ڕۆژی کورد: لە کێبەرکێی لۆتکەسواریی لاوانی ئاسیا کە ڕۆژی پێنج شەممە ٦ ـی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە وڵاتی تایلەند بەڕێوەچوو، دوو وەرزشوانی کورد لەگەڵ یانەی نەتەوەیی ئێران بەشدار بوون.

کەژوان سەلیمی و شێرزاد قادری دوو وەرزشوانی مەریوانین کە هاوڕێ لەگەڵ یانەی نەتەوەیی ئێران لە ڕۆژانی ٣ تا ٦ی خەزەڵوەری ئەم ساڵ لە تایلەند وێڕی سێ وەرزشوانی ئێرانی بە ناوەکانی عەلی شامحەممەدنیا، ئەمیرحسێن مەحموودپوور و محەمدحسێن حەقی بەشدار بوون و لە هەمبەر بەرانبەرەکانیان لە چین، کوریا و هۆنگ کونگ،، میداڵی زێڕیان بردەوە.

هەروەها شێرزاد قادری ـیش کە لۆتکەوانێکی مەریوانیە لەو یاریانەدا بەشدار بووە بەڵام لە ناو یانەکە بەشداری پێنەکراوە و بەشدارییەکەی بە مەبەستی وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر بۆ کێبەرکێکانی ئەندونزی بووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت