وەرزشوانێکی زۆرانبازی سنەیی بانگهێشتی ئوردووی تیمی ئێران کرا

0
891

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی سەرچاوە ناوخۆییەکان، سامان عەزیزی، وەرزشوانی زۆرانبازی سنەیی لە کێشی ٨٥ کیلۆگرەم ـدا بۆ قۆناغی ئێستای ئوردوی یانەی گەورەساڵانی ئێران، بانگهێشت کراوە.

بۆ ئەو قۆناغە، ٢٧ وەرزشوان لە ئاستی ئێران و لە کێشەکانی 59، 66، 71، 75، 80، 85، 98 و 130 کیلۆگرەمدا، بانگهێشت کراون.

سامان عەزیزی خەڵکی سنەیە و تا ئێستا چەندین جار لە کێبەرکێ جیهانی و ناودەوڵەتی و ناوخۆیی و ناوچەییدا، براوە بووە و خەلاتی وەرگرتووە.

ئوردوی یانەی زۆرانبازیی ئێران، ڕێکەوتی ٦ تا ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە تاران بەڕێوەدەچێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت