بۆ یەکەم جار وێنەی ئوباما بە جلی ئیسلامییەوە بڵاو بۆوە و هەڵای ناوە

0
764

ڕۆژی کورد: سیاسەتی باراک ئوباما لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبوونی دەوری ئەمریکا لە ماوەی سەرۆک کۆماریەتی ئوباما لە خۆرهەڵاتی ناڤین بە تایبەتی و لە ئاستی هەر هەموو جیهان بەتایبەتی و کشاندنەوەی هێز لە عێراق و نەناردنی هێزی بۆ سووریە و پێکهاتن لەگەڵ ئێران و واژۆ کردنی بەرجام و بەرپەرچ نەدانەوەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و خۆ دزینەوە لە کێشەکانی ناو ئێران و پەرەسەندنی داعش، وایانکردووە لە ئەمریکا دژایەتییەکی بەرچاو بە دژی سیاسەتەکانی باراک ئوباما بوونی هەبێ.

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بیل ئورایلی، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی فاکس نیوز، هەندێک وێنەی بڵاونەکراوەی باراک ئوبامای سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکای بڵاو کردەوە کە تێیاندا ئوباما لە تەمەنی مێرمنداڵیدایە و جلی تەواو ئیسلامی لەبەرە.

بیل ئورایلی لە کاتی بڵاوبوونەوەی وێنەکاندا ڕوو لە بینەرانی خۆی گوتی: “ئەو وێنانە بە باشی بۆمان دەردەخەن کە باراک ئوباما لە ناخی خۆیدا هێشتاش یەک مسوڵمانە.

ئورایلی لەمەڕ وێنەکان گوتی: “ئەو وێنانە لە ئیالەتی مێریلەند و لە کاتی ڕێ و ڕەسمی زەماوەندی زڕبراکەی ئوباما لە ساڵی ١٩٩٠دا گیراون.

ئەو پێشکەشکارە ناسراوەی فاکس نیوز درێژەیدا و گوتی: “ئەو وێنانە زۆر بە ڕوونی حەزی لەناخەوەی ئوباما بۆ ئیسلاممان بۆ دەردەخەن، حەزێک کە نەیهێشت و ئیزنی نەدا ئوباما لەگەڵ تیرۆریسم شەڕ بکات و بوو بە هۆی پەرەسەندنی داعش لە خۆرهەڵاتی ناڤین”.

پێویست بە ئاماژەیە لە کاتی بانگەشەکانی یەکەم خولی هەڵبژاردنی ئوباما، کۆماری ئیسلامی لە ناو گۆڤار و ڕۆژنامەکانی سەر بە ڕژیم درووشمی (اوباما، او با ماست)، واتا ئوباما، ئەو لەگەڵ ئێمەیە) یان بەرز کردبۆوە کە دواتر بۆ (اوباما، او با ما نیست) واتا ئوباما، ئەو لەگەڵ ئێمە نیە، گۆڕا.

وێنەی ئوباما لە ڕێ و ڕەسمی زەماوەندی زڕ براکەی
وێنەی ئوباما لە ڕێ و ڕەسمی زەماوەندی زڕ براکەی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت