لە ئەحواز وێنەی مەلا نەمر، ئاگری تێبەردرا

0
1041

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (ئەحوازنا)، ڕۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەم، واتا 20ی ڕەزبەر، شۆڕشگێڕانی ئەحوازی، وێنەی مەلا نەمر ئەلنەمر، ڕێبەری شێعەکانی سعوودیە کە لەو باژێڕە هەڵواسرابوو، ئاگر داوە.

مەلا نەمر  لە لایەن سعوودیەوە بە نانەوەی ئاژاوە بە پشتیوانیی ئێران لەو وڵاتە تاوانبار و دواتر لە سێدارە درا.

ئەو وێنەیە لە لای ڕٶژئاوای باژێڕی ئەحواز بە گەورەیی هەڵواسرابوو و دوی ئاگرتێبەردانەکە، بەسیج و پاسداڕەکانی ڕژیم هاتوونە شوێنەکە و دەستیان کردووە و بە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی بکەران.

سەرچاوەکانی هەواڵی ءەحوازنا ڕایانگەیاندووە کە دوای ئەوەی کە شارەوانیی ئەحواز وێنەی مەلا نەمری بە گەورەیی لە سەر بینای بنکەیەکی ڕژیم هەڵکەوتوو لە سەر شەقامی گشتیی ئەو باژێڕە هەڵواسی، بەشێک لە ئەحوازیەکان ئەوەیان بە بێ ڕێزی زانیوە و ناڕازی بوون تا ئەوەی کە کەسانێک ئاگریان داوە.

لە تویتێری فەرمیی بزاڤی خەباتی عەڕەبی بۆ ئازادیی ئەحواز، وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا گەنجەکانی ئەحواز ئەو کارەیان ئەنجام داوە و وێنەکەیان ئاگر داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت