وێنه‌گرێکی ناسراوی کورد دوایین خه‌ڵاتی وێنگری خۆی پێشکه‌ش به خه‌ڵکی خۆڕاگری عه‌فرین کرد.
ڕۆژی کورد: “جه‌مشید فه‌ره‌جوه‌ند فه‌ردا”، وێنه‌گری ناسراوی کورد خه‌ڵاتی فستیڤاڵی “۱۸۰ چرکه‌یی پاسارگاد” کە لە ئاستی نەتەوەیی لە ئێران بەڕێوەچوو، پێشکه‌ش به خه‌ڵکی سته‌م لێکراو و خۆڕاگری عه‌فرین کرد.
“هاوار مەلووچکەکان” پلەی دووهەمی لە بەشی “ژینگەپارێزی” وەدەست هێنا کە خەڵاتەکەی ٦ ملیۆن تمەن بوو و پێشکەش بە کورد و برا زۆرلێکراوەکانی لە عەفرین کرد.
فەرەجوەندفەردا، لەم فستیڤاڵەدا بە کورتەفیلمی “هاواری مەلووچکەکان” بەشدار بوو و خەڵاتەکەی پێشکەش بە خوشک و برا کوردەکانی لە عەفرین کرد.
کورتە فیملی هاواری مەلووچکەکان، بەرهەمی دەرهێنەری کوردی بیجاڕی لە فستیڤاڵی پاسارگاد خەڵاتی وەرگرت.
جه‌میشد فه‌رجوه‌ندفه‌ردا له دایکبووی شاری بیجاڕ لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و ده‌یان ساڵه کاری وێنه‌گری ده‌کات و له ئاستی جیهانیدا که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو و تاکوو ئێستا به ده‌یان خه‌ڵاتی جیهانی بواری وێنه‌گری بردووه‌ته‌وه.