کۆمەڵەچیرۆکی واران بەشێوەی ئەلکترۆنی لە رۆژی کورد بڵاو کرایەوە

0
1105

کتێبی (واران) دووهەمین کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی نووسەر و چیرۆکنووسی لاوی خۆرهەڵاتی کوردستان، خەبات ڕەسووڵییە و 23 چیرۆک لە خۆ دەگرێ و بۆ یەکەمجار بەشێوەی ئەلکترۆنی لە رۆژی کورد بڵاو دەبێتەوە.

خەبات رەسووڵی .ساڵی 1979 لە شاری بۆکانی خۆرهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، دەرچووی بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سەلاحەدینی هەولێرە و بڕوانامەی بەکالۆریوسی هەیە. لە ساڵی 1997 لەگەڵ چالاکییەکانی ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکان ئاشنا دەبێ و لەو کاتەوە دەست بە نووسینی شێعر و چیرۆک دەکا.

یەکەم بەرهەمی کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی (ساڵە شەرابییەکان) بوو ،کە لە ساڵی2006 لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە. پاشان وەرگێرانی نۆڤلێتی (گاوخونی) لە ساڵی 2008 لەلایان دەزگای موکریانییەوە بە چاپ دەگەیەنێت. سێهەمین بەرهەمی چاپکراوی خەبات ڕەسووڵی کۆمەڵە چیرۆکی (واران)ە کە ساڵی 2014 لە لایەن یەکێتیی نووسەرانی کورد، لقی هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە. ئێستاش سێهەم کۆمەڵە چێرۆکی بەناوی (چەمەدانی بەتاڵ) ئامادەی چاپە و لە داهاتوودا دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران.
خوێنەرانی رۆژ کورد دەتوانن لێرەوە بە شێوەی (PDF) کۆمەڵە چیرۆکی واران وەربگرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت