بریتانیا: گشتپرسی بۆ مانەوە یان نەمانەوە لە یەکگرتووی ئوروپادا، تا چەند کاتژمێری تر دەست پێدەکات

0
899

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕ، کاتژمێر 9 بەکاتی هەولێر و کات ژمێر 7 بەکاتی لەندەن، سندووقەکانی گشتپرسیی تایبەت بە پرسی مانەوە یان چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە ڕووی بەریتانییەکان بۆ وەرگرتنی دەنگەکانیان کرانەوە .

 گشتپرسی بریگزت سێیەمین گشتپرسییە کە لەدوای 4 مانگ لە هەڵمەتی بانگەشە بۆ گشتپرسیی تایبەت بە دیاریکردنی چارەنووسی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا لە بەریتانیا ئەنجام دەدرێت و سندووقەکانی دەنگدان لە 382 ناوچەی بەریتانیا بەڕووی زیاتر لە 46 ملیۆن دەنگدەری بەریتانی لەنێوان کاتژمێر 7-ی بەیانی تا کاتژمێر 22-ی شەو بەکاتی بەریتانیا دەکرێنەوە.

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٤٦ ملیۆن کەس لەو دەنگدانەدا مافی دەنگدانیان هەیە و بەپێی دەنگەکانیان چارەنووسی مانەوە یان نەمانوەی بریتانیا لە ناو یەکگرتووی ئەوروپادا دەست نیشان دەکەن.

 هەرچەند بەپێی پرۆپاگەندای ئەو چەند مانگەی دوایی، بەشێکی بەرچاوی دەوڵەت و زۆربەی حیزبە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە خوازیاری مانەوە و ئەندامەتی لە یەکگرتووی ئوروپا دان بەڵام لە ئێستادا دەوڵەت و حیزبەکانی ئەو وڵاتە بەسەر دوو بەرەی هاوڕا و دژبەری مانەوە، دابەش بوون، دژبەرانی مانەوە پێیان وایە چەند دەیە ئەندامەتی لە یەکگرتووی ئەوروپادا  نەتەنیا هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەو وڵاتە نەبووە بەڵکوو تێچوویەکی زۆریشی لەسەر زیاد کردووە.

هەروەها ئەنجامەکانی هەڵبژاردنێکی “لەسەر هێڵ” تا ئێستا دەریخستووە کە زۆربەی خەڵکی ئەو وڵاتە خوازیاری مانەوە لە یەکگرتووی ئوروپادان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت