کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبه‌رانی کورد درێژەی هەیە

0
762

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنج شەممە، ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی نزیک لە باژێڕی بانە تەقەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شەهابەددینی سەر بە هەرێمی کوردستانی باشوور بەناوی، بێژوان مستەفا، تەمەن ٢٠ ساڵان، کردووە و کوشتوویانە.

لە لایەکی ترەوە ئێوارەی ڕٶژی شەممە 23ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی،  هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “ڕەزا ئایینی”، لە دانیشتووانی گوندی “”چریک ئاباد”ی سیلوانا لە ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە باژێڕی ئورمیە، کەوتە ناو بۆسەی هێزە چەکدارەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە و دەگوترێ دوو گوللەی بەر لەگەن و زگی کەوتووە و بە توندی بریندار کراوە.

ڕەزا لەیلی، هاووڵاتیی مەدەنیی کورد، ئێستا لە نەخۆشخانەی “خومەینی”ـی ئورمیە لە کۆمادایە.

بەپێی لێدوانی خەڵکی ناوچەکە، ڕەزا هیچ چەشنە کەلوپەل و بارێکی پێنەبووە و تەنیا وەک کەسێکی ئاسایی سەردانی خزم و کەسی خۆی لەو ناوچەیە کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت