ئەرتەشی تورکیە هێرشی کردە سەر یەپەگە

0
2054

ڕۆژی کورد: بەپێی هەندێ سەرچاوەی هەواڵدەری لە تورکیە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی ئەرتەشی تورکیە لە باکووری مەنبج، کۆمەڵێک لە شەڕڤانی یەپەگەی تۆپباران کردووە.

سەرچاوەکانی سەربازیی تورکیە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە باس لەوە دەکەن کە ئەو کۆمەڵە شەڕڤانەی یەپەگە لە 10 کیلۆمیتریی منبەج بوون و تۆپخانەی ئەرتەشی تورکیە تۆپبارانی کردووە.

ئەو سەرچاوە هەواڵانەی کە هەواڵەکانی تایبەت بە ئەرتەشی تورکیە ڕادەگوازن، لە مبارەوە بڵاویان کردۆتەوە کە ئەرتەشی تورکیە بە بیانووی ئەوەی کە یەپەگە پابەندی ڕێکەوتن لەگەڵ ئامریکا نەبووە و لە ڕۆژئاوای فرات نەکشاوەتەوە، تۆپباران کراون.

ئەو سەرچاوانە هەروەها دەشڵێن کە ئەو تۆپبارانە بەردەوام دەبێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کێری، ئەمڕٶ لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفوونییەوە لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیە، مەولوود چاوش ئۆغڵوو، دواوە و ڕایگەیاندووە کە دەبێ هێزی  HSD و YPG بەرەوە ڕۆژهەلاتی چەمی فرات پاشەکشە بکەن.

ئەرتەشی تورکیە و سپای ئازاد لە دۆینێوە هێرشیان کردۆتە سەر باژێڕی منبەج و ئەو باژێڕەیان کۆنترۆڵ کردووە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت