ترۆمبیلێکی پڕ لە تەقەمەنیی ئەرتەشی ڕژیم تەقیەوە

0
752

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کامیۆنێکی پڕ لە تەقەمەنی لە ئوتوبانی قەزوێن – تاکستان تەقیوەتەوە.

ئەو کامیۆنە لە نزیک وێستگەی عەوارزیی قەزوێن تەقیوەتەوە و زیانێکی زۆری بەو شوێنە گیاندووە.

دەگوترێ ئەو کامیۆنە هەڵگری تەقەمەنی و موهیمات بووە و بە هۆی وەرگەڕان ئاگری گرتووە و تەقیوەتەوە.

کامیۆنەکە بە تەواوی لە ناو ئاگردا سووتاوە بەڵآم هاژووتوانەکەی ڕزگار بووە.

دەنگی تەقینەوەی ئەو کامیۆنە کە چەند جار بەدوای یەکدا دەنگی تەقینەوەی بیستراوە تا ڕادەیەک بەرز بووە کە خەڵکی ناو شار و لە چەند کیلومیترییەوە دەنگی گرمەیان بیستووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت