بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، ئەرتەشی تورکیا دوو ژنه گریلای تیرباران کرد

0
2531

ڕۆژی کورد: بەپیی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن لایەنگرانی ئەرتەشی تورکیاوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو بۆتەوە، ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەرتەشی تورک، بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە، دوو ژنه گریلا پارتی کرێکارانی کوردستان گوللـەباران دەکەن.

دوانیوەرۆی رۆژی ٢٩ی ئۆکتۆبر، یەکێک لە لاپەڕە فەیسبووکییەکانی لایەنگری ئەرتشەی تورکیا بەناوی “Türk Askeri” گرتەیەکی ڤیدیۆیی هەژێنەری لە تیرباران کردنی دوو ژنە گریلای کورد بڵاو کردەوە.

unbenanntلەو گرتە ڤیدیۆیەدا، هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا، دوو ژنە گریلا لە پشت سەرەوە تیرباران دەکەن و وپاشان تەرمەکانیان لە هەڵدێری شاخێکەوە فڕێ ئەدەنە خوارەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆیە پاش چەند کاتژێرک لە فەیسبووکی لایەنگرانی ئەرتەشی تورکیا سڕدرایەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دژکردەوەی توندی لای بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێ کەوتۆتەوە.

هەتا ئێستا شوێنی رووداوەکە، شوناسی ئەو دوو ژنە گریلایە روون نەبۆتەوە، بەڵام لە مانگی رابردوودا میدیاکانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویان کردەوە کە ٣ گریلا لە ناوچەی هەکاری لەلایەن ئەرتەشی تورکەوە تیرباران کراون.

هیچکام لە لێپرسراوانی دەوڵەتی تورکیا و ئەرتەشی ئەو وڵاتە هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە نەبووە.

پێشتر، کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای رەخنەی توند لە لێپرسراوانی تورکیا، رایەگیاندبوو کە ئەو وڵاتە بە کوشتنی بەدەر لە یاسا ئینسانییەکان و وێران کردنی شارە کوردستانییەکان، بە شێوەیەکی بەربڵاو مافەکانی مرۆڤی پێشیل کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت