ترامپ: دەبێ لەمەبەدوا تەقە لە لۆتکەکانی ئێران بکرێت

0
1458

ڕۆژی کورد: تا ئێستا جارێک مەلەوانە ئەمریکاییەکان لە لایەن ئێرانەوە گیراون و بە بڕیە پارەی چوارسەد میلیۆن دۆلار ئازاد کراون، جارێکی تریش ئێرانیەکان لە کەنداو تا ڕادەیەکی مەترسیدار لە ژێرزەریاییەکەی ئەمریکا نزیک بوونەوە، دەوڵەتی ئۆباما تا ئێستا لەمبارەوە نەریمی نواندووە بەڵام ترامپ ڕایەکی تووندی لەمبارەوە هەیە.

دۆناڵد ترامپ بەربژێری سەرۆک کۆماری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا کە ئێسات بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە پێش خاتوو هیلاری کلینتۆن ـە، دەڵێ دەبێ تەقە لەو لۆتکانەی ئێران بکرێ کە لە ناو ـەکانی ئەمریکا نزیک دەبنەوە.

ترامپ ئەو لێدوانەی شەوی هەینی ١٩ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە ویلایەتی فلوریدا کردووە و گوتوویەتی: “کاتێک کە لۆتکەکانی ئێران دەوتی ناوـەکانی ئێمە دەدەن و هەندێ جووڵە دەکەن کە نابێ بیکەن، دەبێ تەقەیان لێبکرێت”.

ترامپ درێژەی بە قسەکانی داوە و گوتوویەتی: “دەبێ هێزی زەریایی ئەمریکا زێدەتر بکرێت و ئێستا گەمیەکانمان بەرەو زێدەتر بوونن و گەمیە هایمان ـەکان کراون بە 350 دانە، واتا سەد دانە زێدە کراون، ناوشکێنی نوێتریشمان گەرەکە کە بۆ عەمەلیاتگەلی دژە مووشەکی داڕێشتراون”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت