جاشە کوژراوەکانی شەڕی ڕۆژی ڕابردوو لە شنۆ /ڤیدیۆ

0
811

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵ و ڤیدیۆی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، کەلاکی جاش و پاسدارە کوژراوەکانی شەڕی دۆینێ چوارشەممەی نێوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای تیرۆریستیی ڕژیم ئەمڕۆ بە ئاڵای ڕژیمی ئیسلامی ئێران، چاڵ کران.

لەو ڤیدیۆیانەدا بە باشی ڕمانی ورەی هیزەکانی ڕەژیم و بنەماڵەی جاش و پاسدارەکان بەدی دەکرێ.

یەکێک لەو ویدیۆیانە، ڤیدیۆی چاڵ کرانی جێگری فەرماندەی سپا لە نەغەدەیە کە پێشتر هەواڵدەریی سۆڵدووز بڵاوی کردبۆوە کات ژمێر ٥ی سەر لە ئێوارە چاڵ دەکرێ.

شایانی ئاماژەیە بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوخۆوە، ئێستا هێڵی ئینتێرنێت لە زۆربەی شارەکان یەکجار خاو و لاوازە و ڕەژیم دەستی داوەتە پرۆپاگەندایەکی زۆر لەمەڕ شەهید بوونی پێشمەرگەکانی حیزب و تا ئێستا چەندین هەواڵی ناڕاست لەمبارەوە بلاو کراوەتەوە کە سەرجەمیان پێکناکۆکن

ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەمەڕ دۆخی سڵامەتیی پێشمەرگەکانی حیزب دەڵێ: “بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، تیمی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە و ساغ و سەلامەتن.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت