پاسدارێکی پلە بەرزی ئێرانی لە سوریە کوژرا

0
1000

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “میزان”، سەردار-پاسدارێکی تەمەن ٥٧ ساڵانی ڕژیمی ئێران بەناوی غولامڕەزا سەمایی لەدایک بووی توربەتی حەیدەریە، لە شەڕی سوریە کوژراوە.

پلەی ئەو سەردارە سەرتیپ تەواو بووە و پێشتر ئەرکگەلی وەک بەرپرسی عەمەلیاتی قەرارگای سپای تیرۆریستیی پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی ئێران و بەرپرسی تاقمی تۆپخانەی لەشکری ٥ی نەسر و بەرپرسیارەتیی ئیتلاعاتی گرووپی تۆپخانە و موشەکیی ٦١ی محەڕەمی لە ئەستۆ بووە.

ئەو پاسداڕەی ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١395ی هەتاوی لە سووریە کوژراوە.

تا ئێستا چەندین فەرماندەی پلە بەرزی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران لە سوریە کوژراون کە دەکرێ ئاماژە بدەین بە ناوی: ئەحمەد غوڵامی، حوسێن هەمەدانی، حەمید تەقەوی، شەفع شەفیعی، ڕەزا فەرزانە، داریوش دروستی، ئیسماعیل حەیدەری، هادی کەجباف و عەبدوڵا ئەسکەندەری.

جیا لەوانەش تا ئێستا سەدان ئەفغانی وپاکستانی و ئێرانیی ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران و جاشێکی کوردی خەڵکی بۆکان، لە شەڕی سوریە و بۆ پاراستنی ئەسەد و لە ژێر ناوی پاراستنی مەزارە پیرۆزەکان، کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت