ناوچەی مەیدان چۆغەی ڕەبەت لە لایەن سپای پاسدارانەوە تۆپ باران کرا

0
793

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە هەواڵنێری کورد لە شاری ڕەبەت ـەوە لە کات ژمێر ٩ی ئەمشەو شەممە ٢٩ی جۆزەردان، هێزەکانی ڕەژیم بە خەستی دەستیان کردووە بە تۆپ بارانی ناوچەی مەیدان چۆغە لە پشت گووندی نستان و سەر بە شاری ڕەبەت.

ئەو تۆپ بارانە کە تا ئێستاش بەردەوامە ئەو ناوچانەی گرتۆتەوە: “کوێستانەکانی ” پشتی گەنمان و سێوەسوورێ، شاخەڕەش، گەنمان، چیای کەپرێ، بەرزاییەکانی سیسێر و مەیدان چۆغە، بەرماڵی نستان و کوێستانی برایم جەڵاڵ”.

شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوای شەڕی شنۆ لە نێوان دوو تیمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای پاسدارانی ڕەژیم لە گووندی قەرەسەقەل، هێزەکانی ڕەژیم لە سەرجەم شار و گووندەکانی کوردستان دەستیان کردووە بە جم و جۆڵی بەرین.

شایانی ئاماژەیە هەروەک پشێتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ماوەیەکە هیزێکی ٣٠٠ کەسی سپای پاسداران لە شاری ورمێ وە هاتوون بۆ شاری سەردەشت و لە مەیدانی تۆپی پێ ـی ئەو شارە خێوەتیان هەڵداوە.

سەرچاوەیەک لە گووندی بێوران سەر بە شاری سەردەشت لە لێدوان بۆ ڕۆژی کورد باسی لە تەقەی کوێری پایەگای بێوران لە چەند شەوی ڕابردوودا کرد کە بە پێی لێدوانی ئەو هاونیشتمانیە ئەو تەقەیە بە هۆی ترسی هێزەکانی ڕەژیم لە بوونی پێشمەرگەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت