تیمی کۆنگفۆی کوردستان پلەی یەکەمی ئێرانی بەدەست هێنا

0
598

ڕۆژی کورد: تیمی کۆنگفۆی گەورەساڵانی پارێزگەی سنە پاش دوو ڕۆژ ڕکابەریی بەردەوام، توانی لە ئاستی ئێراندا پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.

وەرزشوانە کوردەکان بەتایبەت وەرزشوانانی کوردی خەڵکی مەریوان، توانیان لە ئاستی ئێراندا شانازییەکی دیکەی وەرزشی بۆ کۆمەلگەی وەرزشیی کوردستان بەدەست بێنن و لە ئاستی ئێراندا بدرەوشینەوە.

لەو کێبڕکێیانەدا وەرزشوانانی مەریوانی توانیان ٤ میداڵیای زیو و ٢ میداڵیای برۆنز بەدەست بێنن و ٦ کەس لە تیمی کوردستان بەشداریی تیمی هەڵبژاردەی ئێران دەبێت.

ئەو ڕکابەرییانە لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی بانەمەڕ لە هۆڵی ١٢٠٠ کەسیی شاری مەریوان و بە بەشداریی ٤٠٠ کۆنگفۆکار لە ٣٠ پارێزگەی ئێران بەڕێوەچوو.

لە ڕکابەرییەکاندا تیمی “کوردستان ئەلف” پلەی یەکەم و پاشان زەنجان و بووشێهر بە ڕیز پلەتی دووەم و سێێەمی ئەو ڕکابەرییانەیان بەدەست هێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردانەی لەو رکابەریانەدا پلەی یەکەم هەتا سێێەمیان بەدەست هێناوە بریتن لە:

لە کێشی ٥٤ کیلۆدا ئەشکان سەید محەمەدی پلەی سێیەم کوردستان (ئەلف)
کێشی ٥٨ کیلۆ، بەلال ڕۆستەمی پلەی دووەم کوردستان (ئەلف)
کێشی ٦٣ کیلۆ، موجتەبا فعلەگەری تیمی کوردستان (ب) و سینا وەیسی پلەی سێیەم (هاوبەش)
کێشی ٦٨ کیلۆ، کیا ڕۆستەمی پلەی یەکەم کوردستان (ئەلف) و ڕزگار قارەمانی لە تیمی کوردستانی (ب) پلەی دووەم
کێشی ٧٣ کیلۆ، پەیمان مەحموودی کوردستان (ب) پلەی دووەم، جەمشید داستانی پلەی سێیەم کوردستان (ئەلف)
کێشی ٧٨ کیلۆ، فەرزاد بیژەن پلەی دووەم کوردستان (ئەلف)
کێشی ٨٣ کیلۆ سامان بەهمەنی پلەی دووەم، عەبدوڵڵا وەتەنی پلەی سێێەم
کێشی ٨٨ کیلۆ، ئەشکان ئەعمەدی پلەی سێێەم کوردستان (ئەلف)
کێشی ٩٣ کیلۆ فەرزاد ئەحمەدی پلەی دووەم کوردستان (ب)

13180841_281547072178393_1053363554_n

13234795_281547085511725_545663403_o

13241621_281547088845058_1664857042_o

11 - Copy

111

11111

111111

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.