پیاوێکی موسوڵمان لە ئوسترالیا بە وتنەوەی “الله اکبر” ژنێکی کوشت

0
2441

لە هوتێلێک لە وڵاتی ئوسترالیا پیاویکی موسوڵمانی خەڵکی فەرانسە بە وتنەوەی “الله اکبر” ژنێکی بریتانیایی بە زەبری چەقۆ کوشت و دوو کەسی دیکەشی بە توندی بریندار کرد.

لە وڵاتی ئوسترالیا پیاویکی تەمەن ٢٩ ساڵ کە کەسێکی ئیسلامیی توندئاژۆ بووە، لە ناو هوتێلێکدا ژنێکی کوشت و دوو پیاوی دیکەی بریندار کرد، کە ئەگەری مردنی کەسیکیان لە ئارادایە.

ئەو تیرۆریستە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوەو هەتا ئێستا روون نەبۆتەوە کە سەر بە کام رێکخراوی تیرۆریستیی ئیسلامییە.

ماڵپەڕی دۆیچەوێلە بڵاوی کردۆتەوە کە زیاتر لە ٣٠ کەس سەیری ئەو رووداوەیان کردووە، بەڵام بەهۆی سەرسووڕهێنەریی رووداوەکەوە کەس دژکردەوەیەکی نیشان نەداوە.

ئەو ژنەی خەڵکی بریتانیا تەمەنی ٢١ ساڵ بووە کە لە ناکاو و بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن ئەو تیرۆریستەوە هێرشی کراوەتە سەرو کوژراوە.

لەو رووداوەدا پیاوێکی بریتانیاییش کە بەتوندی بریندار بووە، مەترسیی گیان لەدەست دانی چاوەڕوان دەکرێ.

هاوکات پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵەی خەڵکی ئوسترالیا کە ویستوویەتی پێش بەو ڕووداوە تیرۆریستییە بگرێ بە سووکی بریندار بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت