تەرمی شەهیدانی شنۆ ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراونەتەوە

0
1105

رۆژی کورد

پاش ئەوەی هەندێ کەس پەیوەندییان بە رۆژی کوردەوە کرد سەبارەت بە چارەنووسی تەرمی شەش شەهیدەکەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە لە ناوچەی شنۆ دوای شەڕێکی قارەمانانە بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوون، رۆژی کورد پەیوەندی بە بنەماڵەی ئەو شەهیدانەوە کرد، بۆ ئەوەی بزانێ چ بەسەر تەرمی ئەو شەهیدانە هاتووە، ئاخۆ ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوە یان هێشتا لە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندان!؟
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شەهید عومەر حوسێنی پێی ڕاگەیاندین: تەرمی ئەو شەهیدانە یەکەم رۆژ گواستراوەتەوە ناوەندی سوپای پاسدارانی شاری شنۆ و بنەماڵەکەی سەردانی ئەو ناوەندەیان کرد بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی شەهید عومەر، رۆژی دواتر تەرمەکان گواسترانەوە شاری ورمێ و چەندیجار بنەماڵەی شەهید عومەر سەردانی ورمێ یان کردووە، بەڵام هەر ئەمرۆ و سبەی یان پێدەکەن. سەرچاوەکە وتیشی: تا ئێستا ڕوون نییە کە ئاخۆ تەرمی شەهید عومەر ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێ یا نا؟
لە راگەیەندراوەکەی دەفتەری سیاسی حدکا دا باس لەوە کراوە کە شەهید سەید عومەر حوسێنی، پێشمەرگەی پێشووی حیزب و نیشتەجێی وڵاتی سوئید بوو کە بە مەبەستی سەردانی خزمانی لەگەڵ ئەو پێشمەرگانە بەرەو شنۆ گەڕاوەتەوە.
هەر وەها رۆژی کورد زانیویەتی کە تەرمی پێنج شەهیدەکەی دیکەش بە ناوەکانی کەماڵ خزری، ـ محەممەدخالید پەیغامی، لوقمان شێخانی، جەماڵ ئیسماعیلی، سەلاح نادری هەتاکوو ئێستا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی سەر بە رژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە و رژیمیش ڕێگا نادا رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیان بۆ بەڕێوە بچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت