كه‌مپه‌ینی كورد ،”#نا_بۆ_تێكدانی_مەزارگەی_ناودارانی_كورد” به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا ”هێدی”یه‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا وێڕای به داخ بوونی خۆیان له مه‌رگی مامۆستا هێدی، داوایان كردووه كه ته‌رمی ناوبراو له گۆڕستانی مه‌هاباد له ناو مه‌زارگه‌ی ناودارانی كورد به خاكی نیشتمان بسپێردرێ، ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه:
په‌یامی که‌مپه‌ینی كورد، “#نا_بۆ_تێكدانی_مەزارگەی_ناودارانی_كورد” به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا ”هێدی”یه‌وه
تاوانی منە دەربەدەری و دەردیسەریی من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ هێلانە بڵێ چی؟
به داخ و په‌ژاه‌ره‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵی کۆچی دوایی شاعیر و تێکۆشه‌ری دێرینی گه‌له‌که‌مان مامۆستا خالید حیسامی ”هێدی”مان پێ گه‌یشت.
مامۆستا هێدی، یه‌کێک له شاعیرانی ناسراو و خاوه‌ن ڕاوێژی تایبه‌تی خۆی له ڕێبازی ئه‌ده‌بیی قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی و هزریی موکریاندایه. قوتابخانه‌ی موکریان، قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و هزرییه له زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا که بناغه‌که‌ی له‌لایه‌ن ئه‌بولحه‌سه‌ن خانی سه‌یفی قازی (سه‌یفولقوزات) و (مه‌لا مارفی کۆکه‌یی)یه‌وه داڕێژرا و له ده‌ورانی کۆماری کوردستاندا به‌ته‌واوه‌تی خۆی نواند و کۆمه‌ڵێک ده‌قی کلاسیکی پێشکێش به زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی کرد و به‌ناوی کۆمه‌ڵێک قه‌ڵه‌مڕانی ناسراوی وه‌کو هێمن و هه‌ژار و خاڵه‌مین و ئاوات و عه‌تری گڵۆڵانی و حه‌قیقی و هێدی و… که‌سانێکی دیکه‌وه که ناو و یادیان جێگای ڕێز و په‌سنه، ناسرا.
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆر و ته‌نانه‌ت ده‌کرێ بڵێین سه‌رله‌به‌ری ڕێبوارانی ئه‌و ڕێبازه ئه‌ده‌بی و هزرییه، جودا له کاری ئه‌ده‌بی و نووسینی ده‌قی کاریگه‌ر و به‌بڕشت له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا، تێکۆشه‌ری بواری خه‌بات و ڕووناکبیریی و ڕۆشنگه‌ریی هزر و داوای ڕه‌وای مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی کوردیش بوون، بۆیه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به‌هه‌ق ئاوه‌ڵناوی پێشمه‌رگه‌یان وه‌کو خه‌ڵاتی پێ‌زانین پێ بڕاوه.
دواین پێشمه‌رگه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی، که ئه‌مڕۆ سه‌نگه‌ری ژیانی به‌جێهێشت، مامۆستا هێدی بوو. که کۆمه‌ڵێک ده‌قی شیعری و په‌خشان و بیره‌وه‌ریی کلاسیکی به ڕاوێژی تایبه‌تی خۆی و له ڕێبازی قوتابخانه‌که‌ی موکریان‌دا پێشکێش به زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی کرد.
به‌م بۆنه‌وه‌یه، به ناوی که‌مپه‌ینی كورد، “#نا_بۆ_تێكدانی_مەزارگەی_ناودارانی_كورد” ه‌وه ئه‌وپه‌ڕی داخ و په‌ژاره‌ی خۆمان بۆ ئه‌م کۆسته گرانه ده‌رده‌بڕین و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و زمان و ئه‌ده‌بیات و گه‌لی کورد و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مامۆستا هێدی ده‌که‌ین و، هیوادارین مامۆستای گیانشادمان هه‌رده‌م له یادماندا بمێنێت و پێزان و سوپاسگوزاری خه‌بات و ده‌قه به‌پێزه‌کانی بین.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، وه‌کو که‌مپه‌ینی كورد، “#نا_بۆ_تێكدانی_مەزارگەی_ناودارانی_كورد” هیوادار و داواکارین که ته‌رمی ئازیز و به‌ڕێزی مامۆستا هێدی بگه‌ڕێته‌وه بۆ مەزارگەی_ناودارانی_كورد و به خاکی زید و دیداری هه‌ڤاڵان و هاوڕێبازانی شاد بێته‌وه.
که‌مپه‌ینی كورد ، “#نا_بۆ_تێكدانی_مەزارگەی_ناودارانی_كورد”
٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ی زایینی
٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٥ی هه‌تاوی