پاوە: تەرمی هاووڵاتیەکی کورد، دوای سێ ڕۆژ بێ سەروشوێن بوون، دۆزرایەوە

0
1327

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە پاوە، تەرمی هاووڵاتییەکی کورد، دوای سێ ڕۆژ بێ سەروشوێن بوون ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، دۆزرایەوە.

عەبدۆلڕەحمان حسەینی تەبار، تەمەن ٧٥ ساڵان و خەڵکی گوندی ئێناخ ـی سەر به باژێڕی پاوه و نیشتەجێی باژێڕی پاوە، دوای سێ ڕۆژ بێ سەروشوێن بوون، دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، عەبدۆلڕەحمان حسەینی تەبار، ئاشقی کەژ و کێو بووە و زۆر جار بە نیازی چون بۆ کەژ و کێو لە ماڵ دەرکەوتووە.

پزشکی یاسایی باژێڕی پاوە، هۆکاری کۆچی دوایی ئەو هاووڵاتیە کوردەی، جەڵدەی دڵ ڕاگەیاندووە.

عەبدۆلڕەحمان حسەینی تەبار، کەسایەتییەکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێز بووە و لە شۆڕشی کورد لەدوای هاتنە سەرکاری حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشدار بووە و ساڵانێکی زۆر لە ڕیزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، پێشمەرگە بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت