دوای ٦ مانگ تەرمی دوو کۆڵبەری ناوچەی تەرگەرەو لە ژێر بەفر هێنرایە دەر

0
105

ته‌رمی دوو كۆڵبه‌ری كوردی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ له‌نێوان سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و باكووری كوردستان كه‌وتبوونه‌ ژێر به‌فره‌وه‌، دوای 6ی مانگ‌و توانه‌وه‌ی به‌فر دۆزرانه‌وه‌.

ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره‌ كورده‌ 6 مانگ به‌رله‌ئێستا له‌هاوڕێیانی دیكه‌یان دابڕابوون‌و به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌ كه‌وتبوونه‌ ژێر به‌فرو له‌وكاته‌وه‌ نه‌دۆزرانه‌وه‌، تا هه‌ینی رابردوو كه‌ به‌هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رما به‌فری چیای چل مێری شه‌هیدان توایه‌وه‌و ته‌رمه‌كان ده‌ركه‌وتن‌و خه‌ڵك دۆزینیه‌وه‌.

(كامڕان پوورسه‌موویان‌و مامه‌د قوچی كوتالان) ئەو دوو کۆڵبەرە کوردەی  خه‌ڵكی گوندی شیبان ـی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ری ورمێ ـن کە ڕۆژی هه‌ینی رابردوو له‌چیای چل مێری شه‌هیدان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ڕۆژهه‌ڵات‌و باكوور له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ دوای توانه‌وه‌ی به‌فر ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه‌.
لوقمان پوورسه‌موویان برای كامه‌ران له‌لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، وتوویەتی: “كامڕان تازه‌ ژنی ماره‌كردبوو، به‌هۆی هه‌ژاری‌و نه‌بوونی كار ناچاربوو  كۆڵبه‌ری بكات‌و به‌نیازبوو ئه‌م به‌هاره‌ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام له‌دواین مانگی پاییزی ڕابردوودا ڕۆیشت‌و ئیدی نه‌گه‌ڕایه‌وه‌”.

به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و تۆڕه‌ له‌وساڵه‌دا 44 كۆڵبه‌ر به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون‌و 21ی دیكه‌ش برینداربوون، 7 كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌هۆی خنكان له‌ ئاودا، سه‌رمابردوویی‌و رووداوی دیكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و ئاماره‌ سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان‌و برینداربوونی كۆڵبه‌رانی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌خۆ ناگرێت‌و ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن (تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان)ه‌وه‌ تۆماركراون ‌و كۆكراونه‌ته‌وه‌.

شایانی ئاماژەیە کە ئەمە یەکەمجار نیە ڕووداوی لەم شێوە دێتە ئاراوە، تا ئێستا لە دوو ناوچەی مەرگەوەر و تەرگەوەر ئەوە چوارەمین جارە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ڕووداوی لەم شێوە بێتە ئاراوە کە مردنی دوو برای ناوچەی مەرگەوەر لە ناو تووش و سەرمادا یەکێک لەو نموونانەیە کە دوای ماوەیەکی یەکجار زۆر تەرمەکانیان لە ناو بەفر هێندرایە دەر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت