تەقینەوەی مین لە دەشتی وەزنێ ـی سەردەشت چواربریندار و کوژراوی لێکەوتەوە

0
698

مین بە بەردەوامی و لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات گیانی خەڵک دەگرێ و ڕژیمیش کەمتەرخەمە.

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، سەر لە ئێرارەی ئەمرۆ پێنج شەممە، ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ژێر تراکتۆرێکدا لە دەشتی وەزنێ ـی سەر بە شاری سەردەشت، چوار کەسی بنەماڵەیەک کوژران و بریندار بوون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو چوار کەسە کە بران و بەناوی بنەماڵەی مینە شیلان بە ناوبانگن، یەکێکیان بە ناوی عەلی لە جێوە گیانی لە دەست داوە و یەکێکی تریشیان کە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشتە لە دۆخێکی یەکجار ئاڵۆز دایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە دۆخی دوو براکەی تریش لە باشیدا نیە.

لە ئێستادا سەرجەم بریندار و کوژراوەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراون کە خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆشی تێدا نیە.

جێی باسە کە ساڵانە دەیان کەس لە شارە سنوورییەکانی ئیران و بەتایبەتی کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مین دەبنە قوربانی و یان گیانیان لە دەست دەدەن یان تووشقی نخوستانی جەستەیی دەبن، بەو حاڵەشەوە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی و بە بۆنەی نائارام بوونی سنوورەکانی، ئامادە نەبووە ئەو شوێنانە لە مین خاوێن بکاتەوە.

هەروەها تا ئێستاش ئێران هیچ کام لە پەیماننامە جیهانییەکانی دژ بە مین و لە ناویاندا پەیماننامەی ئۆتاوای،  واژۆ نەکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.