بە هۆی تەقینەوەیەک لە بەغدا، دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون

0
604

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی عێراق، بە هۆی دوو تەقینەوە لە بەغدا کە یەکیان لە شوێنێکی قەرەباڵغی ئەو شارە و یەکیشیان لە گەڕەکێک کە زۆرینەی دانیشتووانی شیعەن، دەیان کەس کوژران و بریندار بوون. ئەو دوو تەقینەوەیە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی هاتوونە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشێتدپرێس، لەو تەقینەوانەدا لانیکەم ٨٣ کەس کوژراون و ١٧٦ کەس بریندار بوون.

یەکێک لەو هێرشە خۆکوژییانە لە بازاڕی “کەرادە” لە نزیک ڕیستەورانتێک ئەنجام دراوە کە تێیدا ترۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو تەقێندراوەتەوە.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ڤیدیۆی ئەو تەقینەوانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردۆتەوە و بەرپرسیارەتیی تەقینەوەکەشی وەئەستۆ گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت