ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ترۆمبیلێکی بۆمب ڕێژ کراو لە وێستگەیەکی پۆلیسی بەغدا تەقیوەتەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەو یەقینەوەیە کە لە باکووری بەغدا ڕووی داوە ٧ کوژراو و ١١ برینداری لێکەوتۆتەوە.
لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دووهەمین تەقینەوەی گەورەیە کە لە شاری بەغدا ڕوو دەدا.
تەقینەوەی پێشتر لە گەڕەکی ڕاشدیە لە باكووری بەغدا ڕووی دا کە تێیدا ٧ کوژراو و ٢٩ بریندار هەبوو.
پێدەچێ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەو هێرشانە بە تۆڵەی هیرش کردنە سەر موسڵ ئەنجام بدات.