هێڵی بۆڕیی هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ تورکیە تەقێندرایەوە

0
1213

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکانی ئێران، هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ تورکیە بە هۆی تەقینەوەیەک لە بۆڕیی هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ تورکیە، ڕاگیراوە.

مەجید ئاقابابایی، لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەرییەکانی ناوخۆیی ئێران گوتی: “کاتژمێر ٢١ و ٣ۆ خولەکی شەوی پێنج شەممە 6ی خەزەڵوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ١٢ کیلۆمیتریی بازرگان، بۆڕیی هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ تورکیە تەقێندراوەتەوە”.

بەڕێوەبەریی گشتیت سنووریی ئێران بەرپرسیارەتیی ئەو تەقینەوەی خستە ئەستۆی پارتە دژبەرەکانی تورکیە بەڵام بە ئاشکرا ناوی هیچ هێز و لایەنێکی نەهێنا.

پێدەچێ مەبەستی ئەو بەرپرسە ئێرانیە، پارتی کرێکارانی تورکیە بێت.

پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی چوارشەممە 5ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی و دوای ئەوەی کە خەڵکی ناڕازیی باژێڕی دیاربەکر لە کوردستانی باکوور بۆ دەنگ هەڵبڕین لە هەمبەر دەستبەسەربوونی گوڵتان کیشاناک و فرات ئانلی، دوو شارەوانی باژێڕی دیاربەکر لە لایەن هێزە ئاسایشییەکانی ڕژیمی تورک ڕژانە سەر شەقامەکان، پۆلیسی تورک هەوڵی دا بە کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسک ڕێژ و ترۆمبیلی ئاوپڕژاندن، ڕووبەڕووی خەڵکی ناڕازی ببێتەوە، خەڵکی ناڕزایش بە بەرد وڵامی پۆلیسیان داوە.

تا ئێستا، پارتی کرێکارانی کوردستان لەمبارەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت