تەقینەوەی وان 48 برینداری لێکەوتەوە کە ئێرانیشی لەناو دان

0
877

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی و ڕۆژی جەژنی قوربان، تەقینەوەیەک لە باژێڕی وان لە کوردستانی باکوور هاتە ئاراوە کە دەیان برینداری لێکەوتەوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی لێدوانی فەرمانداری باژێڕی وان، ئەو تەقینەوە لە ڕێگای تەقینەوەی ترۆمبیلێکی مینڕێژ کراوەوە کە لە نزیک بنکەیەک ڕاگیرابوو هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵەکان، بیناکانی نزیک ئەو شوێنە خەسارێکی زۆریان بەرکەوتووە و ئاگریشی لێکەوتۆتەوە.

تا ئێستاش ڕێگا پێوەلکاوەکانی ئەو نوچەیە هەر هەمووی لەژێر چاوەدێری دان و داخراون.

بەپێی هەواڵی بەشێک لە میدیا ناوخۆییەکانی تورکیە لەو تەقینەوەیەدا ٤٨ کەس بریندار بوون.

هەواڵدەریی ئیسنای ئێرانیش لە زمان سەفارەتی ئێران لە تورکیەوە ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە برینداربووەکانی ئەو ڕووداوە ئێرانین کە دۆخی یەکێکیان یەکجار نالەبارە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو تەقینەوەیە لە نزیکی یەکێک لە بنکەکانی ئاکەپە و لە نزیک نووسینگەری قایم مەقامی باژێڕی وان ڕووی داوە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و ڕێکخراوەیەک، بەرپرسیارەتیی ئەو تەقینەوەی وەئەستۆ نەگرتووە بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکانی تورکیە، پ ک ک وەک بکەری ئەو تەقینەوەیە دەناسێنن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت