دوو تەقینەوە لە بەغدا ٢٧ کوژراو و ٧٠ برینداری لێکەوتەوە

0
531

بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی خۆکوژیانە لە دوو شوێنی جیاواز لە ڕۆژهەڵات و باشووری بەغدا، لانیکەم ٢٥ کەس کوژران و ٧٠ کەسیش بریندار بوون.

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی خۆکوژییانە لە  دوو شوێنی جیاوازی شاری بەغدای پێتەختی عێراق، ٢٥ کەس کوژراون و ٧٠ لەس بریندار بوون.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بەپرسیارەتیی ئەو تەقینەوەیان وەئەستۆ گرتووە و گوتوویانە، یەکێک لە تەقینەوەکان لە ڕێگای ترۆمبیلێکی تەژی لە تەقەمەنی و یەکیشیان بە پشتێنی خۆکوژی ئەنجام دراوە.

ئەفسەرێکی پۆلیسی بەغدا بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی گوتووە کە ترۆمبیلێکی هەڵگری مادەی تەقینەوە لە شەقامێکی بازرگانی لە شاری بەغدا بە ناوی بەغداد ئەلجەدیدە، تەقیوەتەوە کە بەو هۆیەوە ١٧ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.

هەروەها پیاوێکیش کە پشتێنی خۆکوژی لە خۆی بەستبوو لە وێستگەی بازگەیەک لە نزیکی پادگای تاجی لە باکووری عێراق، خۆی تەقاندۆتەوە کە ٧ سەرباز بەو هۆیەوە کوژراون و زیتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعس دەڵێ کە لە شەقامی بەغدادئەلجەدیدە، پێشتر ئەندامە سەربازییە شیعەکان، شناسایی کردبوون و دواتر کراون بە ئامانج.

هەواڵدەریی ئاسۆشێتپرێس دەڵێ بە هۆی ئەو دوو ڕووداوە ٢٧ کەس کوژراون

خبرگزاری آسوشیتدپرس تعداد کشته‌شدگان این دو انفجار را ۲۷ تن اعلام کرده است.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت