لە زانکۆی هونەری تاران حەراست و شارەوانی تێکهەڵچوون

0
597

رۆژی کورد: لە ئەنجامی کاردانەوەی حەراسەتی زانکۆی تاران لەمەڕ هەوڵی شارەوانی بۆ رووخاندنی بەشێک لە بینای عەمارەت “قەزاقخانە” کە پێشتر لەلایەن ئەوە زانکۆیەوە کڕدرابوو، شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە، لە کاتێکدا شارەوانیی تاران سەرقاڵی رووخاندنی درگای بەشی رۆژئاوای زانکۆی “باهونەر”ی تاران بوون، لەلایەن حەراسەتی زانکۆوە رووبەڕووی بەرنگاری دەبنەوەو لە ئەنجامدا بە توندی یەکتریان داوەتە بەر لێدان و تێهەڵدان.

شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان حەراستی زانکۆ و شارەوانی تاران لە ئەنجامی دەستێوەردانی پۆلیس کۆتایی پێهاتووە، بەڵام کێشەی ئەو دوو ناوەندە لەسەر ئەو بینا مێژووییە کۆتایی پێنەهاتووە.

ئەو بینایە کە گۆڕەپانێکی راهێنانی نیزامی بە رووبەری ١٦٠ هەزار میتری چوارگۆشە لە تەنیشتیەتی، مێژووەکەی بۆ سەردەمی قاجاڕەکان دەگەرێتەوە.

هەوڵی ئەو دوو ناوەندە بۆ داگیرکردنی شوێنەوارە مێژووییەکان، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی بەرپرسیارەتیی ئیدارەی میرات و فەرهەنگی‌یە دێتە ئاراوە کە بەهۆی دەسەڵاتی رەهای ناوەندە ئەمنییەکان، ئەو ئیدارەیە کارکردێکی ئەو تۆی نییە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت