تاووتوێ کردنی پرسی ڕفراندۆم لە کوردستانی باشوور لەگەڵ بەڕێز ئیبراهیم مستەفا توتمەیی

0
1188

خوێنەری هێژا:

بابەتی بەر دەستت وتووێژێکە لەمەڕ (پرسی ڕفراندۆم لە کوردستانی باشوور) کە رێکەوتی ٨ و ٩ی جۆزەردانی ٢٧١٦ی کوردی لە گەورە ژووری ڕاوێژ لە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتیی تلێگرم لەگەڵ بەرێز “ئیبراهیم مستەفا توتمەیی”، چالاکی سیاسیی باشووری کوردستان و بە پێشکەشکاریی “ئیقباڵ شادی”، چالاکی سیاسی، ئەنجام دراوە.

راوێژ: سڵاو و ڕێز، سەرەتا ئەگەر دەکری خۆتان بۆ خوێنەرانمان بناسێنن.

ئیبراهیم تووتمەیی
ئیبراهیم تووتمەیی

توتمەیی: سڵاو و ڕێز بۆ هەموو لایەک بە تایبەت ژۆری ڕاوێژ زۆر سوپاس ئێوەی بەڕێز دەکەم بۆ بانگێهشت کردنم بۆ ئەو بابەتەی کە ئێوە دەست نیشانتان کردبو کە بابەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانە.

ڕاوێژ: بەخێر هاتنی مامۆستا تووتمەیی دەکەین بۆ ژوورەکەمان و داوای لێبوردن لە هاوڕێیان دەکەین کە دوێنێ شەو بە هۆی کێشەیەکەوە نەمانتوانی لە خزمەتتان بین.سەرەتا پێناسەیەکی پرسی سەربەخۆیی و ڕێفراندۆممان بۆ بکەن.

توتمەیی: ئەمڕو لە باشوری کوردستان زور باس لەڕیفراندۆم دەکرێت بابزانین چەمکی ڕیفراندوم چیە و گرنگیەکەی چیە بو ئێستای باشوری کۆردستان. ڕیفراندوم واتاە خستنە ڕۆی مەسەلەیێک لە مەسەلەکان کە پەیوەندی بە چارەنوس و ژیان و ئایندەی هاوڵاتیانەوە بە گشتی جا ئەم مەسەلەیە سیاسی بێت یان یاسایی.یان کۆمەڵایەتی و هتد ،ئەوەی پەیوەندی بە باشوری کوردستانەوە گشتپرسیەکە ئەنجام دەدرێت لە سەر چارەنۆس و مەسیری نەتەوەیێک کە ساڵەهای ساڵە خەبات دەکات و قوڕبانی دەدات لە پێناو ئامانجێکی پیروز کە ئەویش سەربەخویی کۆردستانە بویە ڕیفراندومی باشوری کوردستان بو خو یەکلایی

ئێقباڵ شادی
ئێقباڵ شادی

کردنەوەی ڕۆڵەکانی میللەتەکەمانە تاکۆ بڕیار لەسەر چارەنۆسی خوی بدات کە ئایا دەوڵەتی دەوێ یان مانەوەی دوخەکە وەک خوی ئەمە بەشێکە لە دیوکراسی ڕاستەوخو گەل ڕاستەوخو ێیڕادەی سیاسی خوی بەکار دەهێنێت و خاوەنی بڕیاری کۆتاییە وە لێرەوەیە کە ئینتیمای گەل بو وڵات بەهێز دەێت چۆنکە گەل هەست بە ئاسودەیی دەکات لەوەی کە بەشداری سەرەکیە لە پڕوسەی سیاسی وڵات.

ڕاوێژ: کاتێک باسی سەربەخۆیی دەکرێت کۆمەڵێک هۆکار هەن کە دەبنە هۆی سەربەخۆیی ئەو هۆکارانە چین ؟ لە ئێستای کورد دا بەهێزترین هۆکار و لاوازترین هۆکار بۆ سەربەخۆیی چین؟ تکایە شی بکەنەوە.

توتمەیی: ئەو خەبات و قوربانیەی کە نزیکەی سەدساڵی خایاند گەورەترین هۆکارە بۆ سەربەخۆیی کە لێرە دەرفەت نیە باسی زۆر ئەو هەموو قوربانی دانە بکەین ، هەبونی جوگرافیای تایبەت بەو نەتەوەیە، سەربەخۆیی ئابوری، وەدەستهێنای لۆوبی سیاسی ، هتد… کێشە ناو خۆیەکان گەورەترین هۆکارن بۆ لاوازی ، کێشەی ئەقلیمی، کێشەی ناوەند، کێشەی وڵاتە داگیرەکەرەکانی خاکی کوردستان …

ڕاوێژ : لەم کاتەیا کە هەموو سنوورەکانی نێوان کوردستان و عێراق دیاری کراوە یا خود بە هۆکاری تر نزیک بە تەواوی خاکی کوردستان لە دەستی کورد دایە ئەم ڕێفراندۆمە بۆچی دەکرێت؟ بۆ ناکرێت هەر بەو حاڵە سەربەخۆیی ڕابگەیندرێت؟

توتمەیی: نەخێر سنورەکانی نێوان کوردستان و عیڕاق دیاری نە کراوە ، یەکەم بۆ ئەەی بزانرێت خەڵک چی دەوێت دو بەڵگەی دروست نیشان دەداتە جیهانی ئازاد کە ئەمە داواکاری گەڵی کوردە.بێ ڕیفراندۆم دەکرێت بۆ ناکرێت؟ بەڵام پرسێکی گەورەیە  دەبێ بڕیاری گەڵی لە سەر وەربگرێت .

ڕاوێژ: ڕێککەوتنی ئەم دواییانەلەزۆنی سەوزتاچەندیارمەتی دەرەبۆڕێفراندۆم ؟

توتمەیی: هەر ڕێککەوتنێک لە لایەن حیزب و لایەنێک بکرێت بۆ ڕێخستنی ناو ماڵی کوردی کارێکی باش و پیروزە بەڵام ئەگەر ببێتە لەمپەر و ڕێگر لە بەردەم پرسە چارە نوس سازەکان وەک ڕیفراندۆم ئەوەیان نەباشەو نە قابیلی قەبۆلیشە لە لایەن گەڵی کورد.

ڕاوێژ : بەشێک لە سەرکردەکانی باشوور دەڵێن بۆ پرسی ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی دەبێت پرس بە دەوڵەتانی دراوسێ بکەین لە حاڵێکدا ئەو دەوڵەتانە ئامادە نین مافی کوردی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بدەن و هەروەها هیچ نەتەوەیەک ئامادە نیە پرسی سەربەخۆیی و ئازادی خۆی بخاتە بەردەست بێگانە ئەم بیرۆکەیە لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ و ئایا فکرێەکی ئاساییە یا نە هۆکاری تری هەیە؟ ئەگەر هەیە هۆکارەکانی چین؟

توتمەیی: ئێستا دونیا دونیای بەرژەوەندییە . بەرژەوەندی دوێنێ جیایە لە گەل بەرژەوەندی ئەمڕۆ دەکرێ ڕاوێژ و گفتو گو بکرێت لەم بارەوە لە گەل وەڵاتە پێوەندی دارە دڕاوسێەکان چۆنکە لە نەتیجە دەبێ هەر لە گەل ئەوان بژین وەکۆ دروسێ.

ڕاوێژ: قەیرانی دارایی تا چەندە کاریگەری لەسەر وەدرەنگکەوتنی  ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی داناوە و تا چەندە وەکوو بەربەستێک سەیر دەکردرێت؟

توتمەیی: وڵاتی سودانی باشوور سەربەخۆیی خۆی راگەیاند کە چی لەو پەری قەیرانی دارایی دا بوو ناکرێ قەیرانی دارای بە هۆکاری سەرەکی دابنرێ چۆنکە کوردستان وەلاتێکی بە خێر و بەرەکەتە دەتوانێ ئەو قەیرانە تێپەرێنێ.

ڕاوێژ: کاریگەری ئاڵۆزی نێوان عەرەبستان و ئێران تاچەندە بۆ سەربەخۆیی بەکەڵکە؟

توتمەیی: دژ بە یەکتری ئەو دوو وڵاتە کاریگەریان هەیە لە ناوچەکە لە بەرژەوەندی ئێمەی کورد تەواو دەبێ ئەی ئەگەر هاورا بوانە لەسەر دژایەتی کردنی ڕیفراندۆم ئەو کات چی؟

ڕاوێژ: کێشەی سنووری کوردستان و عێراق چارەسەربووە ؟ئایاکوردستان  سنووری خۆی دیاری کردوە ؟

توتمەیی: نەخێر کێشەی سنووری کوردستان و عێراق چارەسەر نەبووە، سنووری کوردستان دیاری نەکراوە بە ڕیفراندۆم دیاری دەکرێ .

ڕاوێژ: بۆ حکوومەتداری دەبێت لە بواری ئابووری و سەربازی و……. سەربەخۆ بیت ئا هەرێم ئە م مەرجانەی هەیە؟

توتمەیی: کاری سیاسی و دیپلۆماسی زور گرنگە ئێمە وەک کورد دەبێ لە دیپلپماسیەت و گەمە سیاسێەکاندا زور بەهێز بین.

ڕاوێژ : لە بەرەبەرەی ڕێفراندۆم دا بەڕێز بارزانی بانگهێشتی ئێران کراوە وەک ئاگادارین تەنیا کاتی سەردانی بارزانی دیاری نەکراوە تەوەرەکانی ئەم سەردانە چین و چ شتهایەک بوەتە هۆی پێکهێنانی ئەم سەردانە؟

توتمەیی: ئێران ڕاشکاوانە دژی سەربەخویی کوردستانە بەڵام ئەمە مافی سروشتینەتەوەیێکی بەش خوراوە پێم وایە لە دواجاردا ئیرانیش دان پێدا دەنێت سیاسەت ئەمڕو شتێکە سبەی شتێکی تر.

ڕاوێژ: ئایا پرسی کورد بە گشتی وەکوو کێشەیەکی ناوخۆیی ئێران و دەستپێکردنەوی خەباتێکی نوێ لە خۆرهەڵاتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێمۆکراتەوە تا چەند لەم سەردانەدا گرینگی پێ دەدرێت؟

توتمەیی: بارزانی هەڵگری دۆزی نەتەوەی کوردە ڕاستە بەڵام هەر بە شێک لە بەشەکانی کوردستان تایبەتمەندی خوی هەیە و بارزانی لە هەمو بەشەکانی کوردستاندا خۆازیارە کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتیانە و دیالوگ چارەسەر بکرێن وەک باشترین چارەسەر بو هەمو لایەک.دەست پێکردنی خەباتێک نوێ لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستان ئەوە مافێکی ڕەواکانی هەر چەندە ئەم خەباتە سەخت و دژوار بیت.

ڕاویژ: ئایا بەڕێز مەسعوود بارزانی تەنیا دەتوانێت بێ پرس بە خەڵک دەوڵەت ڕابگەیەنێت؟ لە لایەکەوە دەبێ هۆی دڵخۆشی خەڵک و پێویست بە ڕێفراندۆم و کات و تێچووی ئابووری نیە.

توتمەیی: بەڵێ دەتوانێت وەک سەرۆک  وڵات ئەم مافەی هەیە بە شێوەیێک کە ئەنجومەنێک پێک دەهێنێت و هەر ئەو ئەنجومەنەش لە ئەنجامدا سەربەخویی ڕادەگەیێنێت.

ڕاوێژ: لە پێوەندی لە گەڵ مەسەلەی سەربەخۆیی و ڕێفراندۆمەوە چەن وڵات بە ئاشکرا پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە و چ وڵاتاناێک چ بە ئاشکرا و چ نهێنی دژی ئەو مەسەلانەن؟

تووتمەیی: زۆر له وڵاتانی ئەورپا پشتگیری ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن جگە لە گەڵ گرووپی٥+۱کە ئەگەر ڕاستەو خوش نەبێ به ناراستەوخۆ پشتگیری لێ دەکەن وە هەیانە ڕاستەوخۆ پشتگیری دەکەن هیج وڵاتێکیش بە ئاشکرایی دژایەتی خۆیان ڕەنەگەیاندوە تەنها ئەقلیمی وڵاتانی دەور و بەرمان نەبێ تا پێان بکرێ ڕیگر دەبن .

ڕاوێژ: ئەگەر دەکرێت کێشەو گرفتەکانی بەردەم سەربەخۆیی و ڕێفراندۆم باس بکەن.

تووتمەیی: ناوچە کێشە لە  سەرەکان ، شەڕی داعش، کێشە ناوخۆیەکان .

ڕاوێژ: دەسەڵاتی سیاسی هەرێم چ ڕێکارهایەکی هەیە بۆ بەرەنگار بوونەوە و بەرپرچدانەوەی ئەو مەسەلانە؟

تووتمەیی: بۆ ناوچە کێشە لە سەرەکان لە گەڵ حکومەتی فیدرال گفتوگو بە بەرداومی هەیە کەچی له شەڕی داعشدا دنیای ئازاد لە سەر خەتەو هاوکارە بو کوتایی هێنان بە شەری دا لە روی کێشە ناو خوییەکان وا سەرکردایەتی کورد بە دوای ڕیگا چارەیکە بۆ بنبر کردنی کێشە ناوخۆییەکان .

ڕاوێژ: دژایەتی و ناکۆک بوونی هێندێک لایەن بە نیسبەت پرۆسەی سەربەخۆیی و ڕێفراندۆمەوە چۆن دەبینن و ئاکامەکی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

تووتمەیی: ڕاستە هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن باس لەوە دەکەن کە هەندێک حیزب و لایەن لە گەڵ ڕیفراندۆم نین کە چی لە سەر زاری هیچ سەرکردەیەک لە سەرکردەکانی حیزبە کوردستانیەکان دژایەتیان پێشان نەداوە بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی .

ڕاوێژ: ئەوە چۆنە کە ئەو بەرپرسانەی باشوور لەگەڵ وڵاتێک بۆ نموونە ئێران دادەنیشن بەڵام ئەمان ئامادە نین ئاڵای کوردستان دابنێن لە کاتی کۆنفرانس و کۆبوونەوە هاوبەشەکانیان؟ بەلامەوە سەیرە ئەگەر ئەوان نوێنەری هەرێمن ئایا نابێت ئاڵای هەرێم دابنێن؟

تووتمەیی: سیاسەت بەرژەوەندی هاوبەشە ئێمە پێمان وایە تنها پێشوازی کردن لە وەفدی هەرێمی کوردستان خۆی لە خۆیدا دان پێنانە بە هەرێمی کوردستان دژایەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر بە ڕێژەی جیاوازە له هەمان کاتدا هاوراین لە گەڵ ئێوە کە دەبوایە ئالای کوردستان حازر بوایە لە دانیشتنە فەرمیەکان لە گەڵ ئێران .

ڕاوێژ: ئەو کەناڵانەی کە باستان کرد زۆربەیان زمان حاڵی حیزبەکەیانن کەواتە ناتوانن بێجگە لە سیاسەتی حیزبیان شتی تر بڵاو کەنەوە کەواتە سیاسەتی حیزبەکەیانە،بۆیە دەبێت هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و بەپەرچ بدرێتەوە و بزانین چ ئاکامێک چاوەڕێیان دەکات.

تووتمەیی: کام کەناڵی فەرمی سەر بە کام حیزب دژایتی کردوە؟

ڕاوێژ: بە دیاری کراوی پکک.

تووتمەیی: لە ناو پەکەکە دا لێدوانی جیاواز هەن لەوەیە جەمیل بایک ئەم بوچونەی هەبێت لەوانەیە موراد قەرەیلان ئەو بوچونەی نەبێت بەڵام ئەگەر پەکەکە باوری بە سەربەخۆیی نیە ئەی خەباتیان لە پێناو چیە ؟!

ڕاوێژ: لە پاش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ئەرکی ئەحزابی پارچەکانیتر چیە ؟ ئایا دەتوانن پاڵپشتی دەوڵەتی کوردی بن یا نە؟

تووتمەیی: دەوڵەتی کوردی لە باشور هێوا بەخشە بۆ پارچەکانی تر کێ هەیەو کورد بێت پشتگیری لە هیواو ئاواتەکانی خۆی نەکا کە دەوڵەتی کوردیە .

ڕاوێژ: پرسیاری هاوڕێیەک: تەمەنی سیاسی میوانەکەتان چەندە؟ ئایا شرۆڤەکانی لە  ناوەندی بڕیارەوە سەرچاوە دەگرێت یا خود بۆچوونی خۆیانە؟

تووتمەیی: تەمەنم ٦۳ساڵە و لە وەتەی هەم خۆم پێ کوردو خەبات گێرە ئەمانەش بۆ چونی خۆمن .

ڕاوێژ: هەڵکەوتەی جوگرافیایی باشوور تا چەند بەربەستە لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی؟ دەسەڵاتی سیاسی باشوور چ هەنگاوهایەکی بۆ کەمکردنەوەی خەساری ئەم بەربەستە هەڵهێناوە؟

تووتمەیی: گەورەترین بەربەستی هەیە ئەگەر مەبەستیش کوردستانی گەورەیە ئەوە ئەسکەندەرونەو عیفرینمان هەیە کە پێیان دەڵێن (مەنفەز)ی ئاوییە.

ڕاوێژ: ئایدۆلۆژیای پارتی وەک ئایدۆلۆژیای نەتەوەیی و ئایدۆلۆژیای یەکیەتی وەک ئینتەرناسیۆناڵ نابنە هۆکاری ئەستەم بوونی ڕێفراندۆم بۆ باشوور؟

تووتمەیی: لەسەر کێشەی نەتەوەیی هەردو حیزب هاوران لە گەڵ هەبونی جیاوازی ئایدۆلۆژیایان .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.