ئێران مووشەکێکی بالستیکی تریشی تاقی کردەوە

0
522

تاقیکارییە مووشەکییەکانی ئێران، سەرەڕای گازندە و دژبەرییەکانی هەموو جیهان و بەتایبەتی ئەمریکا، بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕاگەیێنەکانی ناوخۆیی ئێران، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەو چەند ڕۆژەی دواییدا، مووشەکێکی بالستیکیان تاقیکردۆتەوە کا تا ٢ هەزار کیلۆمیتر بڕ دەکا.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەواڵدەریی فارس لە زاری سەردار عەبدووڵڵاهی، جێگری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بڵاوی کردەوە کە ئەو مووشەکە، دوو حەوتوو بەر لە ئێستا بڵاو کراوەتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە ڕێکەوتی ٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٦ی زایینی، گۆڤاری ئەمریکایی The Washington Free Beacon نووسیبووی، ئێران لە حەوتووی ڕابردوودا نوێترین مووشەکی ماهوارەیی خۆی تاقیکردووەتەوە و ڕەهەوای خستووە کە پێشتر ئەو ڕەهەواخستنەی ڕانەگەیاندووە،. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پینتاگۆن) ڕای وایە کە ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە بەشێک لە تاقیکاریی مووشەکی بالستیکی ویشکارۆ پێوە.

لە ڕاپۆرتی ئەو گۆڤارەدا هەروەها هاتبوو، ئێران، ڕۆژی سێ شەممە مووشەکی ماهوارەهەڵگری سیمورغی تاقی کردۆتەوە، بنکە ئاسایشییەکانی ئەمریکاش ئەو تاقیکارییەیان تا ڕادەیەک سەرکەوتووانە هەڵسەنگاندووە هەرچەند دەڵێن ئەو مووشەکە نەگەیشتۆتە خولگە (مەدار).

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها گوترابوو: “ماهوارەی ئەمریکایی، مووشەکی سیمورغ ، کە لە پایەگای ڕەهەواخستنی ماهوارەی شاری سمنان، ڕەهەواخراوە، لە ژێر چاوەدێری گرتبوو و هەروەک پێش بینیش دەکرا، ئە ومووشەکە لە مانگی رابردوودا سەرەڕای هەموو دڵەراوکێکان  لەمەڕ بەرهەم هێنانی مووشەکە دوورهاوێژەکانی ئێران هەبوو، ڕەهەوا خراوە”.

لە هەمان کاتدا وێستگە ڕادارییەکانی ڕووسیە بڵاویان کردبۆوە کە تاقیکایی مووشەکی باڵستیکی ئەو حەوتوویەی ئێرانیان لە ژێر چاوەدیریدا بووە و شوێن پێیان گرتووە.

هەواڵدەری “ئینترفاکس” لەو بارەوە لە زاری یەکێک لە سەرچاوەکانی ڕاپۆرتەکەی خۆی نووسیبووی: “دوو وێستگەی ڕاداریی لە ئارماویر و ئورسک، ڕەهەواخستنی مووشەکی باڵستیکی ئێرانیان لەو حەوتوویەدا، لەژێر کۆنترۆڵدا بووە و شوین پێیان هەڵگرتوون”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.