تاقیکاریی دامەزران، ڕێگایەک بۆ چەوساندنەوەی خوازیارانی کار لە ئێران

0
828

لێکدانەوەی ڕۆژی کورد

لە ئێران هەر ساڵ بە بۆنەی دامەزراندن و وەرگرتنی فەرمانبەری نوێ بۆ فەرمانگە جیاجیاکانی وەک سەبت و ئەحواڵ، بانک، دەفتەرخانەکان و ….تاد، چەندین تاقیکاری بەڕێوەدەچن. لە سەرجەم ئەو تاقیکارییانەدا تاکی بەشداربوو کە زۆربەیان هەڵگرین بڕوانامەی خوێندنی باڵان و بێکارن و هیچ داهاتێکیان نیە، ناچارن پارەیەکی بەرچاو تەنیا بۆ ناونووسی لەو تاقیکارییانەدا بدەن کە خۆشیان لە سەرەتاوە باش دەزانن شانسی دامەزراندیان نزیک بە سیفرە بەڵام هەمدیسان بێکاری، بێ هیوایی و ناڕوونیی داهاتوو وادەکات ئەوان بەو بڕە هیوایەشەوە ناونووسی بکەن بەڵکوو بۆ جارێک لە جاران لەو کونە دەرزییەوە دەربکەون و دواتر لە پاڵوێنەی هەڵدرواوی گوزینش دەربچن و بە شێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی دابمەزرێن و بتوانن بنەماڵە پێک بێنن و لەو بێ دەرەتانییە تا ڕادەیەک بڕەخسن.

لە ئێستادا تاقیکاریی دامەزرانی زانکۆکانی پزشکی و فەرمانگەی تەندرووستی لە ئێران لە ئارادایە کە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان بەڕێوە دەچێ، تێچووی ناو نووسی هەر کەس نزیک چل هەزار تمەنە بەڵام سەرنجڕاکێشە لە بوارێکی وەک خەسارناسیی کۆمەڵایەتیی لە سەرجەم پارێزگای کرماشان تەنیا یەک کەس دەردەچێ ئەوە واتا ئەو کەسانەی تر هەمووی پارە و ڕەنجیان بە خەسارە، لە ئێرانیش بە پێچەوانەی وڵاتانی پێشکەوتوو و شێوازی هاوچەرخی بەڕێوەبەریی کە تێیدا هەر کات کەسێک لە تاقیکاریی دامەزراندن دەرنەچوو پەیوەندی پێوە دەکرێتەوە و پێی دەگوترێ هۆکار چیە و هیوای سەرکەوتن لە داهاتوویدا بۆ دەخوازن، لە ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە ئارادا نیە و هیچ کەسیش بەرپرسیار نیە و هیچ پارەیەکیش ناگەڕێندرێتەوە.

خاڵێکی بەرچاو لەمەڕ ئەو تاقیکارییانە کە زۆربەیان دامەزراندنی گرێبەست و کاتین، درێژکرانەوەی ماوەی ناونووسیە کە هەرچەند خەڵکانێکی بەرچاو بەشداری دەکەن بەڵام دیسانیش کاتەکەی درێژ دەکرێتەوە بۆ نموونە کاتی تاقیکاریی دامەزرانی زانکۆکانی پزشکی و فەرمانگەی تەندرووستی تا ئێستا ٢ جار درێژکراوەتەوە، ئەوە تەنیا بە مەبەستی زیاتر دۆشینی خوازیارانی کارە کە بە هۆی پەرەسەندنی بێکاری بەتایبەتی لە ناو هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵایە.

بەرپرسێکی وەزارەتی (بێهزیستی) کە هاوکات مامۆستای زانکۆکانی تارانە بە یەکێک لە خوێندکارەکانی خۆی گوتووە کە ئەوان لە ئاستی ئێراندا پێویستییان بە ٤٠ هەزار فەرمانبەرە بەڵام دەوڵەت بودجەی نیە و بۆی تەرخان ناکات و لەولاوە بە دانانی تاقیکاریی ئەوتۆ تەنیا چەند کەس دادەمەزرێنێ کە پێشتر دەست نیسان کراون، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە باژێڕێکی وەک جوانڕۆ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردودا بە هۆی مردن و خانەنشین بوونی فەرمانبەرانی بێهزیستیی ئەو باژێڕە، ئێستا شوێنی ٤ فەرمانبەر بەتاڵە بەڵام کەس دانەمەزراوە.

بەپێی ئامارە نوێیەکان بۆ نموونە ڕێژەی بێکاران لە ئێران لە نیوەی دووهەمی ساڵی ١٣٩٤ لە چاو ساڵی ١٣٩٣ 2/478 هزار کەس زیادی کردووە.

خاڵێکی تر کە جێگای سەرنجە بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتان کە دامەزراندن لە ڕووی سی ڤی و وتووێژێکی ڕووبەڕوو لەگەڵ تاکی خوازیاری دامەزرانە، لە ئێران تاقیکارییەکانن کە یەکلایی کەرەوەن نەک ڕێزۆمە (سی ڤی) و سەرجەم ئەو حەوت خانەش تەنیا بۆ ئەوەیە بە ناو تاقیکاریی دامەزراندن، بودجە و کەمیی پارەی ڕژیم تێهەڵبهێندرێتەوە و مووچە ملیۆنییەکانی سپا دابین بکرێت.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژیم لە ڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی زۆر نالەبار دایە ئەوە لە حاڵێکدایە کە بڕە پارەیەکی بەرچاو لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئیران لە لایەن ئۆباما و جان کێریی هاوڕێی ئێران ئازاد کرا بەڵام بەپێچەوانەی لێکدانەوەی ئیسلاح تەڵەبان و دەست و پێوەندەکانی دەوڵەت و شرۆڤەکارانی سەر بە ڕژیم کە هیوای بێ بنەمایان دەدا بە خەڵک، نەک هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئابووریی خەڵکدا پێکنەهاتووە بەڵکوو دۆخەکە نالەبارتر بووە و بێ هیوایی زیاتر باڵی بەسەر خەڵکدا کێشاوە و هەروەک پێش بینی دەکرا، پارە ئازدبووەکانی ئێران لە ئەمریکا بەر لە تاران لە دیمەشق و لبنان و یەمەن و عێراق نیشتنەوە و زۆربەشیان بوون بە تێچووی چەکەکانی ڕووسیە و بەرەو کوردستانی ڕۆژهەلات هەناردە کران و بەشێکیشی بوو بە تەنافی گەردنی ئازادیخوازان یان دژبەرانی ڕژیم.

ئەوەی خوارەوە لیستەی بەشێک لە تاقیکاریی دامەزراندنە لە ئێران کە لەو ٤ مانگەی ڕابردوو ڕاگەیێندراون و بۆ ناونووسی هەر کەسێک بڕەپارەی ٤٠ هەزار تمەن، پێویستە.


اطلاعيه سازمان سنجش آموزش كشور در خصوص تمديد مهلت ثبت نام و شركت در آزمون استخدامي دانشگاههاي علوم پزشكي وزارت بهداشت، درمان و آموزش پزشكي در شهريور ماه سال 1395

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت