مەرگی جەلال تاڵەبانی یەکیەتی، گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی گەیاندەوە پارلمانی ئێراق

0
806

لە کاتێکدا چەند رۆژ پێش ئێستا فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە دانیشتنی پارلمانی ئێراق دەرکران، ئەمڕۆ دووشەممە پارلمانتارانی سێ فراکسیۆنی، یەکیەتی و گۆڕان و کۆمەڵ خۆیان گەیاندەوە پارلمانی ئیراق.

ماڵپەڕی خەندان لە زاری پارلمانتارێکی سەربە کۆمەڵی ئەسلامی بڵاوی کردۆتەوە، ئەمڕۆ هەر سێ فراکسیۆنی یەکیەتی، گۆڕان و کۆمەڵ چوونەتەوە بەغدا.

بەوتەی ئەو ئەندام پارلمانەی کۆمەڵی ئیسلامی، بەهۆی ئەوەیکە لە دانیشطنی ئەوڕۆدا بەیاننامەیەک سەبارەت بە مەرگی جەلال تاڵەبانی سکرتێری پێشووی یەکیەتی نیشتمانی دەخویةدرێتەوە، ئامادەی دانیشتنەکەی پارلمان دەبن”.

خەندان بڵاویشی کردۆتەوە، کە فراکسیۆنەکان داوایان لە پارلمانی ئێراق کردووە کە سزاکانی سەر هەرێمی کوردستان هەڵبوەشینێتەوە.

بەهۆی هەڵویست و بڕیاری پارلمانی ئێراق بە دژی کوردستان، ماوەی مانگێکە پارلمانتارە کوردەکانی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان، بایکوتی دانیشتنی ئێراق‌یان کردووە و چەند رۆژ پێش ئێستا لە کاتێکدا ژمارەیەک پارلمانتار هەولی بەشداریی کۆبوونەوەکەیان دابوو، لە پارلمان کرابوونە دەرەوە و هاوکات هەولی هەلپەساردنی پارلمانتارە کوردەکانی دەستی پێکردبوو.

بەپێی راپۆرتی ئەو سەرچاوەیە، فراکسیۆنی کۆمەڵ رایگەیاندووە، ناکرێ بەهۆی ئەوەیکە پارلمانتارانی کورد لە ریفراندۆمدا بەشدارییان کردووە، ئەندامەتیان لە پارلمان هەڵبپەسێردرێت.

بە گوتەی شارەزایان، هەڵوێستی لاوازی سەرکردایەتیی کورد بەتایبەت مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کودرستان لەدوای پرسی ریفراندۆم، ئەو سێ لایەنەی تووشی دوو دلی و گەرانەوە بۆ باوەشی بەغدا کردووە.

گەڕانەوەی ئەو لایەنانە بۆ بەغدا لە کاتێکدا کە رۆژی پێش ریفراندۆم بەهۆی جیدیەتی سەرکردایەتیی کوردەوە، گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بە هەڵوێدتی ئەرێنی و بێ لایەن خۆیان لەبەرامبەر پرسی ریفراندۆم‌دا یەکلایی کردەوە.

هەرچەندە رۆژی رابردوو مەسعوود بارزانی رایگەیاند کە کەس بۆی نیە باس لە هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم بکات، بەڵام زۆربەی چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، بێ هەڵوێستیی سەرکردایەتیی کورد، دەستکەوێکی گەورەی وەکوو بەشداریی زۆرینەی رەهای خەلکی کوردستان بۆ دەنگی ئەرێ لەسەر پرسی ریفراندۆم، تووشی خەسار دەکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.