یادگارییەکانی تالیب مەجید

0
612

ساڵی ١٩١٥ لەگەڕەکی ” سابونکەران “لە شاری سلێمانی و لە بنەماڵەیەکی هەژار لەدایک بووە. لە بنەڕەتڕا خەلکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە ” تالە ” یان ” تەلێ ” ناسراوە. باری هەژاریی و ڕۆژگار نەیهێشتووە ڕێگەی خوێندن بگرێتە بەر و هەر لەسەرەتای مێرمنداڵییەوە شانی داوەتە بەرکار و چەند کارێکی جیاوازی کردووە…

لە نێوان شارەکانی ” بانە ” و ” مەهاباد ” لە کوردسانی ڕۆژهەڵاتدا کاروانچی ” قەتارچی ” بووە و ئەمەش هەلی ئەوەی بۆ ڕەخساندووە کە بە کۆڕ دانیشتنی هونەری شاد بێت و ئاشنای گۆرانی ڕەسەنی کوردی و ئەو ” بەند ” و ” هەوا “یانە بێت و کەلەوکاتانەدا وتراون و ژمارەیەک لەم گۆرانییانەی وتووەتەوە…

پاش گەڕانەوەی تالیب بۆ سلێمانی، وەک دەنگخۆشێک دەرکەوتووە و بۆ ژمارەیەکی زۆر ئاهەنگ و بۆنەی کۆمەڵایەتی بانگهێشت کراوە.

ساڵی ١٩٤٣ چووەتە ” ئێستگەی کوردی” لە ” بەغدا” و چەندین گۆرانی تۆمارکردووە، لەوانە: خانمۆڵێ، مەگری مەگری، بارانە، زەینەبێ، پێم لێنێ…

کەسێکی کۆمەڵایەتی بەەوە و لەگەڵ هونەرمەندان: ڕەشۆڵ، حەمەی بەکر، حەمە ساڵح دیلان، مەلا کەریم و ئەحەی ناسر و زۆری تریش ئاشنایەتیی هەبووە.

گەرچی ژمارەیەکی زۆر گۆرانیی وتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی تۆمار و ئەرشیف نەکراون، تەنها چەند ژمارەیەکیان لێ ماوەتەوە…

لە ڕۆژی ١٠/٠١/١٩٧٨دا کۆچی دوایی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت