تاڵانی گەورەترین کانگه‌ی کوردستان و ڕاگواستنی بۆ ناچەی ‌فارسه‌کان دەستی پێکرد

0
654

ڕۆژی کورد: دەرهێنان و ڕاگواستنی یەکێک لە گەورەترین کانزاکانی کوردستانی ئێران که لە شاری سەقز لە پارێزگەی سنە هەڵکەوتووە، بە عەیاری ٥٢ لەسەد دەستی پێکردووەو بەردە کانزاییەکانی بۆ کارخانەکانی دەرەوەی پارێزگە کوردستانییەکان ڕادەگوازرێت.

هاووڵاتییەک لە شاری سەقز بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە بە بەشداریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕژیم لە شاری سەقز، تاڵان کردنی کانگەی بەردی ئاسن لە شاری سەقز دەستی پێکرد، کە بە پێی بەراوردەکان ٣ ملیۆن تۆن پاشەکەوتی هەیە و بڕیارە ٤٠٠ هێکتار لە زەوییەکانی دەوروبەری هەڵبدرێتەوە.

بە گوتەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی شاری سەقز، ئەو کانگە بەردە ئاسنییە بە نرخەی کوردستان، کە ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ٩٥ تاڵان کردنەکەی چوتە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە مەودای ١٨ کیلۆمیتریی شاری سەقز و لە نێوان شارەدێی ساحێب و گوندی چی‌چی‌خواردا هەڵکەوتووە.

کانگەی بەردی ئاسنی چی‌چی‌خوار، بڕیارە ساڵانه ١٧٠ هەزار تۆن بەردی ئاسنی بە عەیاری ٤٢ هەتا ٥٢ لەسەدی لێ دەربهێندرێت.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ڕۆژی کوردی خستەڕوو، پاشەکەوت و قازانجی ئەو کانگەیە بە ڕادەیەک بووە کە رێکخراوی ئەوقاف و “ڕێکخراوی سەنعەت و مەعدەن” بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لەسەر دەرهینانی ئەو کانگەیە لە دادگاکاندا کێشەیان هەبوو، کە لە ئەنجامدا سالی ٩٤ بڕیار درا بە شێوەی هاوبەش تاڵانی بکەن.

هەروەها کانگەی زێری گوندی کەرەویان لە شاری سەقز و کانگەی زێڕی ئاق‌دەڕە لە قوروە کە بە گەورەترین کانگەی زێڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دادەندرێت، لە کاتێکد الەلایەن سوپای پاسدارانەوە تاڵان دەکرێت و بەردەکانی بۆ ناوچەکانی دیکەی غەیرە کورد رادەگوازرێ، کە تەنانەت رێگەی ئەو گوندانە هەتا ئیستاش قیرەتاو نەکراون.

seqz2

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.