داسەپاندنی سزای زیندان لەسەر هاووڵاتییەکی کورد، پشتڕاست کراوە

0
588

ڕۆژی کورد: دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، سزای زیندانی لەسەر هاووڵاتیەکی کوردی شاری سەردەشت ـی پشتڕاست کردەوە.

بەپێیهەواڵی هەواڵنیری ڕٶژی کورد لە شاری سەردەشت، لقئ ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، سزای ٣ مانگ و یەک ڕٶژ ززیندانیی تەعزیری بۆ “سەردار موکریان”، هاووڵاتیی شاری سەردەشت ـی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی، چەسپاند.

“سەردار موکریان”، چالاکی مەدەنیی شاری سەردەشت لە ئێستادا لە زیندانی شاری مهاباد، ماوەی زیندانیە داسەپاوەکەی خۆت تێپەڕ دەکات.

ئەو هاونیشتمانییە کوردە، ساڵی پار لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت، لە شوێنی کاری خۆی دەستبەسەر کرابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت