ئۆپۆزسیۆنی سووریه‌٣٠ تیرۆریستی داعشیان کوشت

0
565

هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریه‌ چوار گوندی رۆژهەڵاتی عەزازیان لە سووریه‌ لە ژێر کۆنترۆڵی داعش رزگار کرد و چەند هێرشێکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەشیان لە شارۆچکەی ماری تێک شکاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی هه‌واڵده‌ریی ئانادۆلۆ بڵاوی كردوونه‌ته‌وه‌  یەکەکانی سەر بە ئوپۆزسیۆنی سووریه‌، هەر یەک لە گوندەکانی تاتیە، نیارا، سیندیف، نیدەیان لە ژێر کۆنترۆڵی داعش رزگار کردووەتەوە و لە دەوروبەری کەل جبرین، کافر کەلبین لە نزیک عەزاز شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە ئارادایە.

لەلایەکی ترەوە چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرش دەکەنە سەر شارۆچکەی ماری حەلەب بەڵام هێرشەکانیان تێک شکێنراوە و ٣٠ چەکداری داعش کوژراون و دوو کەسی تریشیان بە دیل گیراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.