فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەگەر “زیددی ئینقلاب” پێشڕەوی بکات خومپارە بارانی دەکەین

0
926

ڕۆژی کورد: فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران بە هەواڵنێری مێدیاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانی راگەیاندووە: ئەگەر ئێستا دوژمن بیهەوێ جووڵەیەک بکات، بە خۆمپارە لێیان ئەدەین و کۆنتڕۆڵی تەواومان بەسەریاندا هەیە و هەموو خاڵە سنوورییەکانمان ئاخنیوە و هێزەکانی دژە شۆڕش ناتوانن جووڵە بکەن.

محەمەد پاکپوور گوتووشیەتی: لە بەشی باکووری رۆژئاوا و رۆژئاوای ئێرانەوە دوو وڵاتی تورکیا و عێراق هیچ کۆنترۆڵێکیان لەسەر سنوورەکان نییە، بۆیە ئێمە دەبێ هێزیکی زۆر بۆ ئەو سنوورانە بەکار بێنین.

بە گوتەی پاکپوور: لە سنوورەکانی تورکیاوە هەتاکوو باکووری ئێراق کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان بەدەست چەند گرووپێکی “دژە شۆڕش”ـەوەیە، کە تەنانەت ئێراقیش نین، بەگشتی هەتا سەردەشت لەگەڵ ئەو گرووپانە هاوسنوورین و نە ئێراق نە هەرێمی کوردستان هیچ کۆنترۆڵێکیان لەسەر سنوورەکان نییە.

ئەو فەرماندەیەی هێزی تیرۆریستیی سوپای پاسداران وێڕای ئاماژە کردن بە هەبوونی ئەو هێزانە لە سنوورەکانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی سەردەشت، شنۆ و پیرانشار، ڕایگەیاندووە، ناهێڵێن ئەو ئاڵۆزییانەی عێراق وڵاتی ئێرانیش بگرێتەوە.

 هێزەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامی و بەتایبەت هێزە کوردییەکان، لەلایەن ناوەندەکانی حکوموەتی ئیسلامییەوە بە (زیددی ئینقلاب) واتا “دژە شۆڕش”  ناو دەبرێن.

بڕیارە سوپای پاسداران بە مەبەستی ئامادەکاریی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران بۆ ئامانجی بەرگری و ئاسایشی لە ڕۆژانی ٢٣ هەتا ٢٦ی خاکەلێوە لە کرمان و سیستان و بەلووچستان مانٶڕێک بەڕێوە ببات.

بە بڕوای چالاکان و چاوەدێرانی سیاسی، هەڕەشەی محەممەد پاکپوور ڕوو لە هێزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە پاش جیگیربون لە ناوچە سنوورییەکان، ئەمساڵ بڕیاری دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکدارییان لە دژی هێزی داگیرکەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاندووە

 دوابەدوای جێگیربوونی هێزەکانی حیزبی دیمۆکرایی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کێلەشین و شاری شنۆ، محەممەد پاکپوور بەمەبەستی شناسایی کردن، سەردانی ئەو خاڵە سنوورییانەی کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.