سپای پاسداران هەڕەشەی خاپوور کردن لە هەرێمی کوردستان دەکات

0
716

ڕۆژی کورد: جێگری سپای پاسداران لەمەڕ چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی ” حدکا” هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

لە دوای ئەوەی کە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 9/4/1395 هەتاوی، نێچیروان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر تۆپبارانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕیی، جێگری سپای پاسداران لە وڵامدا هەڕەشەی خاپوورکردنی ئەوە شوێنانەی کرد کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێرانیی تێدا ئاکنجی بوونە.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ئیسنا کە ماڵپەڕێکی سەر بە ڕێژیمە، حوسێن ئیسلامی، لە ئاخرین حەوتووی مانگی ڕەمەزان کە لە ئێران بە “حەوتووی قودس” ناسراوە، ڕایگەیاندوە، لە هەر شوێنێک کەسانێک هەڕەشە بن بۆ سەر نیزامەکەمان ئەوا ئێمە ئەو شوێنە بێ ئەملاو و ئەولا و بە تووندترین شێوە خاپوور دەکەین.

ئەم قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و باقی لایەنەکانی دژبەری ڕژیمی تاران، نێشتەجێی زۆرێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانن.

جێگای ئاماژەیە کە دوای هاتنە ئارای چەند شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و سپای ڕژیم،  کۆماری ئیسلامیی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی باشووری تۆپباران کرد و تێیدا زیانێکی زۆری ماددی و جەستەیی وەبەر سنوورنشینانی هەرێمی کوردستان کەوت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت