سوپای توركیا له‌ شرناخ بەرەو جزیر پاشه‌كشه‌ی كرد

0
124

‌ڕۆژی کورد: دوای كۆتایی پێهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له‌ شاری شرناخی‌ کوردستانی باکوور، یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی دەوڵەتی تورک به ‌تانك و زرێپۆش و سه‌رجه‌م چه‌كه‌ قوڕسه‌كانیانه‌وه‌ بەرەو باژێری جزیر پاشه‌كشه‌یان كرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیە و ڤیدیۆی بڵاوبۆوە لەمبارەوە، سه‌دان بارهه‌ڵگری سه‌ربازی و زرێپۆش لە جۆری كوبرا، كیرپی و تانك و تۆپهاوێژه‌كان و چه‌كه‌ قوڕسه‌كانی دیكه‌ی یه‌كهی‌ سه‌ربازی سه‌ر به‌ فه‌وجی یه‌كه‌می چاكیر سۆیو و لیوای 23ی كۆماندۆی هێزه‌كانی ژه‌ندرمه، به‌ كاروانێكی قه‌ره‌باڵغه‌وه‌ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی جزیر‌یان گرته‌به‌ر و له‌ شرناخی باكووری كوردستان كشانه‌وه‌.
شایانی ئاماژەیە کە ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا و قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ له‌ شاری شرناخ رۆژی 14-03-2016 دەستی پێکردبوو، ڕۆژی ١٣ی جۆزەردان كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكان هێندرا و قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆش تاوەكو ئێستا بەردەوامە،
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی بۆمب و مینه‌ چێندراوه‌كانن و به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و به‌شێكی كه‌میشیان خێوه‌تگه‌یان له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی هەڵداوە كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی رۆژئاوا و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
شایانی ئاماژەیە کە ئەمڕۆ سەفارەتی ئێران لە تورکیە، داوای لە هاوولاتیانی ئێران کردووە لە سەفەر و سەردان بۆ وڵاتی تورکیە خۆ بپارێزن.
هەروەها تەقینەوەکان لە تورکیا بەردەوامن و تا ئێستاش “تەیرەبازێن ئازادیا کوردستانێ” کە خۆیان بە ڕێڕەوی عەبدووڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پێناسە دەکەن، بەرپرسیارەتی زۆرێک لەو تەقینەوانەیان کە زۆربەشیان خۆکوژی بوون، وەئەستۆ گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت