ئاڵمان: بە هۆی تەقەی کەسێکی چەکدار لە سینەمایەک ٢٥ کەس بریندار بوون

0
661

ڕۆژی کورد: پیاوێکی چەکدار لە وڵاتی ئاڵمان لە ناو سینەمایەک، خەڵکی دایە بەر دەستڕێژ.

ئەو پیاوە چەکدارە لە ڕۆژئاوای ئاڵمان چۆتە ناو سینەمایەک و خەڵکی داوەتە بەر دەستڕێژی چەکەکەی و دەگوترێ لانیکەم ٢٥ کەسی بریندار کردووە.

ئەو ڕووداوە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی پووشەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شاری “ویرن هایم” هەڵکەوتوو لە نزیک فرانکفۆرت، ڕووی داوە.

هەواڵدەرییە خۆجێیەکانی ئاڵمان دەڵێن بە هۆی ئەو دەستڕێژییەوە لانیکەم ٢٥ کەس بریندار بوون بەڵام ڕۆیتێرز ئەو ڕێژەیەی بە زیاتر لە ٢٠ کەس ڕاگەیاندووە.

تا ئێستا ئاشکرا نیە ئەو کابرایە پەیوەندی بە گرووپە ئیسلامیە تووندئاژۆکانەوە هەیە یان نا؟ و ئایا ئەوە کردەوەیەکی تیرۆریستیە یان ڕووداوێکی تر.

دەگوترێ ئەو پیاوە دوای دەستڕێژەکە، خۆی لە ناو ئەو سینەمایەدا حەشار داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت