ناوی کۆڕگێڕەکان و دەقی بەرنامەکانی سمیناری ڕەوش، ڕاوێژ، ڕێگا، ڕاگەیێندرا

0
1600

ڕۆژی کورد: ناوی کۆڕگێڕان و دەقی بەرنامەکانی سمیناری “ڕەوش، راوێژ، ڕێگا” کە لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوە ستراتژییەکان سەر بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی شەممە ١٧ی ژوئەنی ٢٠١٧ لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕانسە بەڕێوە دەچێ بەم چەشنەیە:

ئەم سمینارە کە یەکەم سمیناری تایبەتییە کە لەسەر دۆخی هەر چوار پارچەی کوردستان و بەو شێوە بەرینە بەڕێوە دەچێ، لە چوار پانێلدا و بە مەبەستی شرۆڤە و تاووتوێ کردنی ڕەوشی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سمینارەکە لە لایەن دەزگای توێژینەوە ستراتیژییەکانی سەر بە ناوەندی ڕۆژی کورد ئامادە کراوە، بەڕێوەبەریی سەرجەم پانێلەکان لە ئەستۆی ڕۆژنامەنووس و ئەندامی بەڕێوەبەریی ڕۆژی کورد ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی دەبێ .

پانێلی یەکەم

کوردستانی باکوور:

١-ئێحسان ئایدین. مژار: شۆڕشی کورد و دەستکەوتەکانی

٢-عەبدووڵا دەروێش ئاکاگوندوز. مژار: خەسارناسیی پرسی کورد و دانوستانەکان: ستراتیژیی کورد: شەڕ یا ئاشتی و دانوستان

٣- مەمەد عەلی ئاکاگوندوز. مژار: رەوشی بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ئێستادا و ڕێگە بۆ داهاتوو

پانێلی دووهەم

کوردستانی ڕۆژهەڵات:

١- یۆسف ئەردەڵان. مژار: کورد و شۆڕشی گەلانی ئێران،  دەرفەتەکان

٢- زریان ڕۆژهەڵاتی . مژارد:  کام شێوە لە خەبات؟ چەکداری ، مەدەنی و… کاریگەرییەکانی لە سەر ئێران بە گشتی و کورد بە تایبەتی.

 ٣- مامەند ڕۆژە. مژارد:  کام شێوە لە خەبات؟ چەکداری ، مەدەنی و… کاریگەرییەکانی لە سەر ئێران بە گشتی و کورد بە تایبەتی.

٤- عەزیز ماملێ. مژار: بەرەی کوردستانی و خەباتی هاوبەشی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و پێگەی حیزبە کوردییەکان لە ناو جەماوەری ڕۆژهەڵات.

٥-هەڵمەت مەعرووفی. مژار: دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا.

٦-جەماڵ پوورکەریم. مژار: مەترسییەکانی ئیسلامی سیاسی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

٧- دارا ساڵحزادە. مژار: پێوەندیی نێوان ئۆپۆزیسیۆنی کورد و ئێرانی.

پانێلی سێهەم

کوردستانی باشوور:

١-دوکتور عەلی دۆڵەمەڕی. مژار: شۆڕشی کورد ، ڕاپەڕین و دەستکەوتەکان

٢- دوکتور مەحموود عوسمان. مژار: شەڕی داعش، پێگەی کورد لە جیهان، سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی باشوور.

٣- عەلی عەونی. مژار: داعش، حەشدی شەعبی، ئێران، تورکیە، سووریە و عێراق. پرسی سەربەخۆیی.

٤- دوکتور لوویی جاف. مژار: سیستمی داهاتووی عێراق ، کورد و داهاتووی هەرێمی کوردستان

پانێلی چوارەم

کوردستانی ڕۆژئاوا:

١-زێنەب جەمۆ. مژار:  ڕەوشی کورد لە ئێستا و ڕابردوودا و داهاتووی بەرەو کوێ.

٢- شێخ موبارەک غەزنەوی. مژار: مۆدێله‌كانی چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سوریا و كێشه‌ی كورد، شێوەی بەڕێوەبردنی ڕۆژئاوا.  کێشەکان و چارەسەر.

٣- ئیبراهیم برۆ. مژار: رەوشی کورد لە سەرەتای شۆڕش تا ئەمڕۆ و داهاتووی پرسی کورد.

٤-عیمران مەنسوور. مژار: قۆناغی دوای داعش ، بەشار ئەسەد و پرسی کورد.

٥- شیار خەلیل. مژار: ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژئاوا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت