سیاسەتە نەژادپەرەستی و دژ بە یەکگرتووییەکان لە پارێزگای ورمێ لە پەرەسەندان دایە/لێدوان

0
1788

ڕۆژی کورد: دوای پەرەسەندنی سیاسەتی نەژادپەرەستانە و دژ بە یەکڕیزی و پێکەوەژیانی دوو نەتەوەی کورد و تورک لە پارێزگای ورمێ و سڕینیەوەی ناوە کوردییەکان لە دوکانەکان و پێش گرتن بە کۆنسێرتی کوردەکان لە ناوچەی مەرگەوەر، ئەو سیاسەتە لە تورکیە بەرەو پەرەسەندنە.

ئەو سیاسەتە کە بە مەبەستی تواندنەوەی ڕوخساری کوردایەتی لە شاری نەغەدە و نکوڵی کردن لە کوردەکان بەڕێوە دەچێ، بەتایبەتی لە ماوەی نزیک بە یەک ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو و کردەیی پەرەی سەندووە.

گۆڕینی ناوی مەیدان و شەقامەکان و دانانی ناوی تورکی و ئازەری لەسەر ئەو مەیدان و شەقام و پارک و کۆڵانەکان، یەکەم پلان و گەڵاڵەی شارەواننیی ئەو شارە بووە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە تا ئێستاش خۆیان لە دانانی پەیکەری شاخەوانی بەناوبانگی کورد، محەممەد هەوراز لە مەیدانێک کە پێشووتر ناوی “مەیدانی معەلیم” بووە دابندرێت کەچی ئێستا شارەوانیی نەغەدە، خۆ دەبوێرن و پێشیان پێگرتووە.

چالاکوانێکی کوردی نەغەدە لەمبارەوە بۆ ڕٶژی کورد دوا و گوتی: “ئەو هەوڵە پان تورکیستیانە پێشتریش کراون و ناوی کەسایەتیە تورکەکان لەسەر شوێن و شەقامەکانی شار داندراوە کە بۆ نموونە دەتوانم ئاماژە بە موجتەمەعی سەیرانگای یئدی گوز، پارکی قالاباشی، مەیدانی ئازەربایجان، مەیدانی ستارخان، بلواری باقرخان، شەقامی ئوستاد شەهریار و شەقامی قاراپاپاق بکەم”

لەلایەکی ترەوە بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، لە باژێڕی مهاباد نانەوەخانەیەک بە ناوی “ئازەربایجان” داندراوە و دەستی بەکار کردووە.

چالاکوانێکی تری کوردی نەغەدە لەمبارەوە نیگەرانیی خۆی بۆ ڕۆژی کورد باس کرد و گوتی: “من لام وایە دەبێ لەمەبەدوا بە ڕاشکاوی هەڵوێست بگرین، ئەو کردەوە دژەمرۆڤیانە لە ٢ ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی یەکجار ئاشکرا و بەرین پەرەی سەندووە، ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی کوردنشینی شار، فەلەکەیەکیان بە ناوی تورکی قالاباشی دانا، نازانم ئێمەی کورد دەبێ تا کەی چاو لەسەر کاری پان تورکەکان داخەین کە بەپێی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئەو کارە دەکەن، ئاوا بڕواتە پێش، مەیدان و شەقام نامێنێ کە ناوی ئازەرییان لەسەر نەبێ”.

ئەو چالاکە کوردە باسی لە بێدەنگی کوردەکان و نەبوونی دژکردەوە کرد و گوتی: “کوردەکان تا ئێستاش بێدەنگ بوون، ئەوانیش بێ ترس و دڵەڕاوکێ کاری خۆیان دەکەن، من لاموایە دەبێ پێش بەو کارانە بگیردرێ تا دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبووە”.

نوێنەری باژێڕی نەغەدە کە لە ڕووی نەتەوەیی و زمانییەوە کوردە و بە هۆی هێنانەوەی دەنگ بۆ چوون بۆ پارلمان، دژکردەوەی تورکەکانی لێکەوتەوە و بە بووژانەوەی دێموکرات و کۆمەڵەیان لە قەڵەم دەدا، تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە و پێشتریش لە کاتی کوژرانی چەند جاش و پاسدارێکی باژێڕی نەغەدە لە شەڕی قەرەسەقەل دا، بە شێوەیەکی تووند بە دژی حیزبە کوردییەکان لێدوانی دابوو.

دەگوترێ ئەو کردەوانەی شۆڕا و شارەوانیی نەغەدە بەتایبەتی دوای ڕاسانی ئەم دواییانەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بە مەبەستی هاندانی زیاتری ئازەرییەکان بە دژی کوردەکان، پەرەی سەندووە و لە ئێستاشدا لە ناو چالاکوانانی مەدەنیی کورد، کاردانەوەی لێ درووست بووە و پێدەچێ ببێ بە بزاڤێکی ناڕەزایەتی.

14068138_423054577865171_3628620724590509189_n

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت