شوان عه‌توف له په‌یجی فه‌رمی خۆیی ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی چالاک کردنی جوڵه‌ی سینه‌مای کوردی، له بارودۆخی قه‌یرانی دارایی، هاوکات ۴ کورته فیلم و دوو فیلمی درێژی سینه‌مایی به‌رهه‌م دێنم.
ئه‌م فیلمانه بریتین له چوار کورته فیلمی ” ده‌لاک و دونیا، ماچه‌كه‌ی مریه‌م، مانگ و زیندان، مینا پێده‌كه‌نێ” له‌گه‌ڵ دوو فیلمی درێژی سینه‌مایی به ناوه‌كانی “عیسا و شاره غه‌مگینه‌كه و گۆزه‌ی شكاو”.
ئه‌م فیلمانه به هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری سلێمانی و كۆمپانیای سینه‌مایی “مه‌ستی فیلم” به‌رهه‌م دێن. هه‌روه‌ها له پلانی شوان عه‌توف دایه كه ئه‌م پرۆژانه تا سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱۸ كۆتاییان پێ بێنێت.
سینه‌ماكاری كورد شوان عه‌توف له دوو ساڵی رابردوودا نووسین و ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلمی “ماڵ و كلیل” و “باخه‌كه‌ی باوكم” ئه‌نجام داوه كه “ماڵ و كلیل” تا ئێستا له زیاتر له ۵۰ فێستیڤاڵی جۆراوجۆر له ئاستی جیهان نمایش كراوه و ۱۳ خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ها فیلمی “باخه‌كه‌ی باوكم” له چه‌ندین فێستیڤاڵی جیهانی نمایشكراوه.