سی و دووهەمین کۆبوونەوەی شوورای مافی مرۆڤی سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌ڕێوه‌چوو

0
548

رۆژی کورد : لە سی و دووهەمین کۆبوونەوەی شوورای مافی مرۆڤی سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ وتارێکیان پیشکەش کرد و داوای ئازادیی بێ قەید و شەرتی محەمەد سەدیق کەبوودوەندیان کرد،
تەیموور ئەلیاسی بەرپرسی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ، رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا زۆربەی وڵاتان باسی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکانی خۆیان کرد و ئێمەش وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ ئاماژەمان بە سانسۆر و نەبوونی ئازادیی رادەربڕین و بوونی زیندانیی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێران کرد، لە وتارەکەدا باس لە دۆخی بەرێز محەمەد سەدیق کەبوودوەند کرا کە بۆتە قوربانی سیاسەتی دژی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە کاتی باسکردن لە بەرێز کەبوودوەند و دۆخی بەندکراوانی سیاسی کورد لە ئێران و داوای ئازادیی بێ قەید و شەرتی بەندکراوانی سیاسی کرد لەو کاتەدا نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت